
لۆگۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
فەرمانگەی تەکنەلۆژیای زانیاریی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیێنێت، چهند ڕۆژێكه هەڵمەتێكی هێرشی ئەلیكترۆنی بۆ سەر فەرمانبەران و هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان لەلایەن کۆمەڵێک ڕێکخراو دەستیپێكردووە، هاككەران لەژێر ناوی فەرمیی حكومی و دەزگای متمانەپێكراو بەشێوەی هەڕەمەكی ئیمێڵ بۆ هاووڵاتیان دەنێرن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: فەرمانگەی تەكنەلۆژیای زانیاری سەر بە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ چوارشەممە 23ـی تەمموز، لە ڕاگەیێنراوێكدا بڵاویكردووەتەوە، لە ڕۆژانی ڕابردوودا، ژمارەیەك ڕێكخراو هەڵمەتێكی هێرشی ئەلیكترۆنییان بۆ سەر فەرمانبەرانی حكومی و بەشێك لە هاووڵاتیان دەستپێكردووە و لەڕێگەی بەکارهێنانی ئیمەیڵی حکومی و دامەزراوەی متمانەپێکراو، فایل و لینكی زیانبەخش و ڤایرۆساوی بەمەبەستی هاككردنی ئامێرە ئەلیكترۆنییەكان و دەستگەیشتن بە داتای نێو ئامێرەكان بۆ هاووڵاتیان و فەرمانبەران دەنێرن.
خاڵە نەرێنییەكان: لەڕێگەی ئیمەیڵەوە بهستهر و لینکی گوماناوی ڕەوانە دەكرێت، مەبەست لێی هاككردنی ئامێری كارمهندان و فهرمانبهرانی حكومییە بۆ دەستگەیشتن بە داتاكانی نێو مۆبایل و ئامێرە ئەلیكترۆنییەكانی دیكە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: فەرمانگەی تەکنەلۆژیای زانیاری داوا له فهرمانبهران و كارمهندانی حكومی و هاووڵاتیان دەكات، هەرگیز ئەو لینك و بەستەرە گوماناوییانە نەكەنەوە و كلیكی لەسەر نەكەن تەنانەت ئەگەر لە سەرچاوەی باوەڕپێكراویشەوە ڕەوانە كرابوو، تەنها ئەگەر لەلایەن كەسێكی ناسراو و جێی متمانە ڕەوانە كرابوو.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 31 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- هەواڵ
- 37 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
20 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
23 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 20 خولەک لەمەوپێش
پەیامێکی نوێ لە سەرۆک بارزانییەوە بۆ یەکێتی لەبارەی پێکهێنانی حکومەت
- کوردستان
- 31 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- هەواڵ
- 37 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا






