%75ـی دانیشتووانی هەرێمی كوردستان لە پسوولەی ئەلیكترۆنیی خۆراك تۆمار كراون
- کوردستان
- 24 تەممووز

دیمەنی پسوولەی ئەلیکترۆنی خۆراک. وێنە؛ ئەرشیف
ئاڤا نیوز
تۆماركردنی خێزانەكان لە ئەپڵیكەیشنی پسوولەی ئەلیكترۆنیی خۆراك بەردەوامە و دوا وادەش بۆ بەردەستبوونی سیستمەكە سەرەتای مانگی داهاتووە، بەپێی ئاماری وەزارەتی بازرگانیی هەرێمی كوردستانیش تاوەكوو ئێستا 75%ـی دانیشتووانی هەرێمی كوردستان لە پسوولەی ئەلیكترۆنیی خۆراك تۆمار كراون.
وێنە گەورەکە: چەند مانگێکە پرۆسەی بە ئەلیكترۆنیكردنی پسوولەی خۆراك دەستی پێكردووە و سەرەتاش لە پارێزگای واست 100% كارەكانی تەواو بوون و سەركەوتوو بوو، ئێستا كۆمپانیای جێبەجێكار ئەزموونەكە لە شەش پارێزگای دیكەی عێراق جێبەجێ دەكات.
لێدوانی فەرمی: سەروەر هاواری، بریكاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی كوردستان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: بەدیجیتاڵیكردنی پسوولەی خۆراكی هاووڵاتیان پڕۆژەیەكی زۆر مۆدێرن و پێشكەوتووە، كە وەزارەتی بارزگانیی عێراق سەرپەرشتیی دەكات و وەزارەتی بازرگانیی هەرێمی كوردستانیش هەماهەنگە بۆ ئەوەی لە تەواوی عێراق و هەرێمی كوردستان جێبەجێ بكرێت.
سەروەر هاواری ئەمانەشی وت:
٠ پرۆسەكە لە 2025-06-05، لە پارێزگای هەڵەبجە دەستیپێكرد و ئێستا 84%ـی دانیشتووانی ئەو پارێزگاكە پرۆسەكە بەشدار بوونە، لە پارێزگای هەولێر %78، لە پارێزگای سلێمانی %75، لە پارێزگای دهۆك %68ـی دانیشتووان بەشدار بوونە، بە كۆی گشتی پارێزگاكان 75%ـی دانیشتووانی هەرێمی كوردستان لە پرۆسەكە بەشدار بوونە و پسوولەكانیان كردووەتە ئەلیكترۆنی.
٠ سەرەتا تەنیا مانگێك بۆ پرۆسەكە دیاركرابوو 2025-07-05، دوا وادە بوو ،بەڵام ڕێژەكە زۆر بەرز نەبوو بۆیە ماوەكە درێژكرایەوە و ئێستا دوایین وادە بۆ تۆماركردنی خێزانەكان لە پسوولەی خۆراكی ئەلیكترۆنی 2025-08-01، پێویستە سەرجەم هاووڵاتیان تاوەكوو ئەو وادەیە سەرجەم زانیارییە پێویستەكان لەو ئەپڵیشكەیشنە تۆمار بكەن.
٠ ئەپڵیكەیشتنەكە لە دەرەوەی عێراق كار ناكات و هیچ كەسێك ناتوانێت خۆی تۆمار بكات چونكە پەیوەست كراوە بە جی پی ئێسەوە.
٠ هەر كەسێك پسوولەكەی نەكات بە ئەلیكترۆنی لە بەشە خۆراكی مانگانە بێبەش دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 14 خولەک لەمەوپێش
وادەی هەڵبژاردن لە سووریا دیاری کرا
- کوردستان
- 22 خولەک لەمەوپێش
ڕێژەی شەقامە قیرتاونەکراوەکانی زاخۆ لە 65% کەمبووەتەوە بۆ 15%
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 25 خولەک لەمەوپێش
ئەحمەد شەرع گەیشتە ئەمریکا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
بە پێنج هەنگاو دەتوانیت ئاستی ژیریت بەرزبکەیتەوە
57 خولەک لەمەوپێش
ژمارەیەک دار بەڕووی تەمەن 20 ساڵ لە مێرگەپان بڕاونەتەوە
2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە منداڵانی لە زاخۆ کردەوە
3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران بەشێکی دیکەی کۆڕنیشی زاخۆی کردەوە و هانیشتمانییان دڵخۆشن
3 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم نەخۆشخانەی منداڵان لە زاخۆ کرایەوە
6 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 14 خولەک لەمەوپێش
وادەی هەڵبژاردن لە سووریا دیاری کرا
- کوردستان
- 22 خولەک لەمەوپێش
ڕێژەی شەقامە قیرتاونەکراوەکانی زاخۆ لە 65% کەمبووەتەوە بۆ 15%
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 25 خولەک لەمەوپێش
ئەحمەد شەرع گەیشتە ئەمریکا
- هەواڵ
- 35 خولەک لەمەوپێش
بەریتانیا و کەنەدا و ئوسترالیا بە فەرمی دان بە دەوڵەتی فەڵەستین دەنێن
- کوردستان
- 47 خولەک لەمەوپێش
28 پرۆژەی وەبەرهێنان لە زاخۆ جێبەجێ کراون