
مەحموود فاروق، کوسنوڵی گشتیی کۆماری میسری عەرەبی لە هەرێمی کوردستان و محەممەد خۆشناو، بەڕێوەبەری پەیوەندییەکانی ئاڤا
ئاڤا نیوز
مەحموود فاروق، کونسوڵی گشتیی کۆماری میسری عەرەبی لە هەرێمی کوردستان، لەمیانی سەردانێکیدا بۆ ئۆفیسی سەرەکیی ئاڤا میدیا، ڕایگەیاند، ئاستی کارکردن و داهێنان لە ئاڤا سەرنجڕاکێشە و هاوشێوەی شاری میدیایی میسرە.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی چوارشەممە ڕێککەوتی 23ـی 7ـی 2025، مەحموود فاروق، کوسنوڵی گشتیی کۆماری میسری عەرەبی لە هەرێمی کوردستان سەردانی ئۆفیسی سەرەکیی ئاڤا میدیای لە هەولێر کرد و لەلایەن محەممەد خۆشناو، بەڕێوەبەری پەیوەندییەکانی ئاڤا پێشوازی لێکرا. لە سەردانەکەدا مەحموود فاروق سەرسامی خۆی بە کارەکانی ئاڤا وەک پڕپینەرترین میدیای کوردستان نیشان دا.
لێدوانی فەرمی: کونسوڵی گشتیی میسر خۆی بەیەکێک لە بینەرانی کەناڵی ئاڤا میدیا دادەنێت و دەڵێت، "من خۆم بینەری کەناڵی ئاڤا میدیا بووم، بەتایبەتی لە کاتی پاڵەوانێتیی یانەکانی جیهان کە یانەی ئەهلیی میسری تێیدا بەشدار بوو. ئەو کاتە هیچ کەناڵێکی عەرەبی یارییەکانی یانەی ئەهلی نەدەگواستەوە، ڕەنگە یاریی هەندێک یانەی دیکەیان بگواستایەتەوە، بەڵام ئاڤا سپۆرت هەموو یارییەکانی پەخش دەکرد."
سەبارەت بە سەردانەکەی بۆ ئۆفیسی سەرەکیی ئاڤا میدیا، مەحموود فاروق ستایشی تیمی میدیایی ئاڤای کرد و گوتی : "ئەمڕۆش کە سەردانی ئۆفیسی سەرەکیی ئاڤام کرد، ئاستێکی زۆر پێشکەوتوو و داهێنانێکی گەورەم بینی. کارکردن بە ڕۆحێکی گەنجانەی پڕ لە وزە و تیمێکی میدیایی زۆر بەتوانا و لێهاتوو. ڕاستییەکەی، کاتێک هاتمە ئێرە، هەستم کرد چوومەتە ناو شارێکی میدیاییەوە، هاوشێوەی شاری میدیایی میسر."
ئەوەی پێویستە بیزانیت: مەحموود فاروق هیوای خواست کە لە داهاتوودا پەیوەندی و هەماهەنگییەکی بەهێز لەنێوان کەناڵە کوردییەکان و میسرییەکان دروست ببێت و جەختی کردەوە: "هیوادارم لە داهاتوودا هەماهەنگییەکی بەهێز لەنێوان کەناڵە کوردییەکان، بەتایبەتیش ئاڤا میدیا، لەگەڵ کەناڵە میسرییەکاندا دروست ببێت."
باکگراوند: ئاڤا گرووپێکی میدیایی بەرپرسیارە، پێکدێت لە: ئاڤا تیڤی، ئاڤا نیوز، ئاڤا سپۆرت، دیجیتاڵ میدیای ئاڤا، ئاڤا بەهدینان، ئاڤا سکووڵ و ئاڤا کیدس، کار لەسەر گوزارشتی ڕەسەنایەتی و شکۆی هەموو کوردستانییەک و پاراستنی بەها جوان و باڵاکانی کۆمەڵگە دەکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 32 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- هەواڵ
- 38 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
20 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
23 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 21 خولەک لەمەوپێش
پەیامێکی نوێ لە سەرۆک بارزانییەوە بۆ یەکێتی لەبارەی پێکهێنانی حکومەت
- کوردستان
- 32 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- هەواڵ
- 38 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا





