
پرۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر، وێنە؛ محەممەد شوانی - ئاڤا
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەولێر ڕایگەیاند، دوای گەڕەکەکان بە نۆرە ئاو بە سیتییەکان و پرۆژەکانی وەبەرهێنان و شوێنە گەشتیارییەکان دەگەیێنرێت.
وێنە گەورەکە: دانیشتوانی لاوان ستی وەک خۆیان دەڵێن، ناوی سیتیەکەیان لە خشتەی پڕۆژەی ئاوی فریاگوزاریی خێرا لە قۆناغی یەک بڵاوکراوەتەوە، بەڵام بۆرڕی ئاویان بۆ نەڕۆیشتووە، تا ئێستا خەڵک ئاو دەکڕێت، "لەڕێگەی ئاڤاوە داوا دەکەین ئاوی پڕۆژەکەمان پێبگەیێنرێت".
لێدوانی فەرمی: ئاری ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: لاوان ستی، گرووپی ئەندازیاری، هەولێر ستی، هیران ستی، ئایندە، ئاوێنەی شار، زەیتوون، هەموویان لەسەر ئەو هێلەی ئاوی فریاگوزاریی خێران کە ڕاگەیێنراوە، بەڵام هیچ یەکێکیان هاوبەشی ئێمە نین و پێوەری ئاویان نەبەستووە.
ئاری ئەحمەد دەڵێت: مانگی هەشت ئاو بە سیتییەکان دەدرێت، بەڵام پێویستە پێشوەخت ببن بە هاوبەشی ئێمە ئینجا ئاویان پێ دەدەین.
زانیاریی زیاتر: لاوان ستی لە نزیکەی هەزار خانوو پێکهاتووە، پێویستە وەبەرهێنەرەکە یان نوێنەرێک لەنێو خۆیان دیاری بکەن و بۆ بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی بنێرن، تا ببنە هاوبەش و ئێمەش بتوانین لە مانگی داهاتوو ئاویان پێ بگەیەنین.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوای گەڕەکەکان بە نۆرە ئاو بە سیتییەکان و پڕۆژەکانی وەبەرهێنان و شوێنە گەشتیارییەکان دەگەیێنرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 17 خولەک لەمەوپێش
تەرمی کۆچبەرێکی کورد دەگەڕێنرێتەوە هەرێمی کوردستان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە کەرتی غەززە لە 24 کاتژمێردا 88 کەس کوژراون
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هاوڕێیەتی نێوان گەنجێکی هەولێر و بەڕازیلییە مۆدێل 1988ـەکەی: گەشتێک بەنێو 5 وڵاتدا
14 کاتژمێر لەمەوپێش
دوایین زانیاریی لهبارهى مووچە و قسەی نوێی تەیف سامی
4 ئاب
ئایا داگیرساندنی گلۆپی سویچ پلاکی کارەبا تێچووی زۆرە؟
4 ئاب
بزمارێك لە بۆری هەناسەی منداڵێك بەسەركەوتوویی دەردەهێنرێت
4 ئاب
بووکەڵەیەکی لابووبوو بە نرخێکی خەیاڵی دەفرۆشرێت
4 ئاب
- کوردستان
- 17 خولەک لەمەوپێش
تەرمی کۆچبەرێکی کورد دەگەڕێنرێتەوە هەرێمی کوردستان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە کەرتی غەززە لە 24 کاتژمێردا 88 کەس کوژراون
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاگرێکی گەورە لە فەرەنسا کەوتووەتەوە کەسێک بەهۆیەوە گیانی لەدەستدا