وەزارەتی پێشمەرگە: لە پڕۆسەی دابەشکردنی زەوی کەسانی شایستە مافیان نافەوتێت
- هەواڵ
- 24 تەممووز

لۆگۆی وەزارەتی پێشمەرگە و دابەشکردنی زەوی
ئاڤا نیوز
سەرۆکایەتیی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاندووە لەگەڵ وەزارەتی شارەوانی کۆبوونەتەوە، داوا دەکرێت ئەو شەش ڕوونکردنەوەیەی لەبارەی دابەشکردنی زەوی خراونەتە ڕوو، هەموو ئەفسەر و پلەدار و پێشمەرگەیەکی وەزارەت پێوەی پابەند بێت.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی 27-3-2024 مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی کوردستان لە کۆبوونەوەی هەفتانەی ئەنجومەنی وەزیران کۆمەڵێک بڕیاری ڕاگەیاند، یەکێک لە بڕیارەکان دابەشکردنی زەوی بوو بەسەر فەرمانبەران.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئەمڕۆ 24ـی تەمموز وەزارەتی پێشمەرگە لەگەڵ وەزارەتی شارەوانی کۆبوونەتەوە. شەش خاڵ خراونەتەڕوو سەبارەت بە تەرخانکردنی زەوی نیشتەجێبوون بۆ ئەفسەر، پلەدار و پێشمەرگەکانی وەزارەت و فەرماندەیی هێزەکانی (70 و 80)، کە بەهۆی خزمەتەوە شایستەی وەرگرتنی زەوین.
ڕوونکردنەوەکەی سەرۆکایەتیی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە ئەم خاڵەی تێدایە:
- لەگەڵ وەزارەتی شارەوانی جەختکراوەتەوە کە زۆرترین پێشمەرگە سوودمەندی وەرگرتنی زەوی بن، بەپێی ناوچەی جوگرافی.
- لەو لیستانەی بڵاوکراونەتەوە و ڕەزامەندی ئەنجوومەنی وەزیرانی بۆ وەرگیراوە، مەرج نییە هەر ئەفسەر و پلەدار و پێشمەرگەیەک کە ڕەزامەندى هەبێت زەوى پێبدرێت، چونکە لە پرۆسەی فلتەرکردن هەر ناوێک پێشتر سوودمەند بووبێت ناوی دەردەهێنرێت.
- ئەو ئەفسەر و پلەدار و پێشمەرگانە لەکاتی پڕکردنەوەی فۆڕمی وەرگرتنی زەوی لە فەرمانگەی یاسایی بەڵێننامەیان پڕکردوەتەوە کە پێشتر سوودمەند نەبوون. بەڵام ئەگەر بەڵێننامەیان دابێ و پێشتر سوودمەند بووبن، لێپێچینەوەى یاسایى و کارگێرى و داراییان لەگەڵ دەکرێت. لە ڕۆژانی داهاتوو ناوی سوودمەندبوان لە وەزارەتی شارەوانی دەگەڕێتەوە، دەرفەتە بۆ ئەوانەی پێشتر سوودمەند بوون و بەڵێننامەیان پڕکردوەتەوە، سەردانی فەرمانگەکانیان بکەن بۆ سڕینەوەی ناوەکانیان، ئەگەرنا لێپرسینەوەیان لەگەڵ دەکرێت.
- ڕێکارە کارگێڕییەکان بۆ تەرخانکردنی زەوی لە وەزارەتی شارەوانی کاتی پێویستە، بۆیە داوا لە ئەفسەر و پلەدار و پێشمەرگەکان دەکرێت سەردانی بەشی پەیوەندیدار لە وەزارەتەکانی پێشمەرگە و شارەوانی نەکەن تا ئەو کاتەی لیستی کۆتایی ڕادەگەیێنرێت.
- هەر ئەفسەر و پلەدار و پێشمەرگەیەک ئەگەر مەرجەکانی وەرگرتنی زەوی هەبێت مافی نافەوتێت.
- بەرپرسی ئیدارەی یەکەکان بۆ ڕێکخستنی داتا و زانیاری ڕێکاری پێویست ئەنجام دەدەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 15 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل ژمارەی سەربازانی یەدەگ کەم دەکاتەوە
- جیهان
- 26 خولەک لەمەوپێش
لە مزگەوتێکی ئەندەنووسیا تەقینەوەیەک ڕووی دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
19 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 15 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل ژمارەی سەربازانی یەدەگ کەم دەکاتەوە
- جیهان
- 26 خولەک لەمەوپێش
لە مزگەوتێکی ئەندەنووسیا تەقینەوەیەک ڕووی دا






