فایلی خەڵک؛ پزیشکانی چارەسەری سروشتی ناڕازین لە بڕیارێکی خوێندنی باڵا
- کوردستان
- 24 تەممووز

ئاڤا بەدواداچوون بۆ گرفتی ژمارەیەک پزیشک دەکات
ئاڤا نیوز
بەشێک لە پزیشکانی چارەسەری سروشتی لە هەرێمی کوردستان، ناڕەزایەتییان هەیە لە وەرگرتنی ژمارەیەک فێرخواز لە بەشی چارەسەری سروشتی لە پەیمانگا نا حکومییەکان، چونکە پێیان وایە کاریگەریی دەبێت لەسەر کوالێتی خوێندن.
چیرۆکی سەرەکی: ساڵانە لە بەشێک لە زانکۆ پەیمانگا نا حکومییەکان، ژمارەیەک بەشی نوێ دەکرێنەوە، ئەو خوێندکارانەی کە نمرەی کەمیان بەدەستهێناوە و لە ناوەندە حکومییەکان کورسیان بەر نەکەوتووە، دەتوانن لە زانکۆ و پەیمانگا نا حکومییەکان درێژە بەخوێندن بدەن و لەبەرامبەر کرێی ساڵانە بەشی دڵخوازیان دیاری بکەن.
لێدوانی فەرمی: سەروەر عەبدولڕەحمان ڕەسووڵ، پزیشکی تەکنیکی چارەسەری سرووشتی بە ئاڤای ڕاگەیاند: لە پەیمانگا نا حکومییەکان بە کۆنمرەی خوار 60ی دەرچووانی پۆلی دوانزەی ئامادەیی، فێرخوازان لە بەشی چارەسەری سروشتی وەردەگیرێن، ئەمەش لە کاتێکدایە پێشتر فێرخوازان بە کۆنمرەی 90 لە زانکۆ حکومییەکان وەرگیراون، ئەمەش کاریگەری دەبێت لەسەر کوالێتی خوێندن.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: عەباس ئەکرەم، وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: پلانی وەرگرتنی هەر بەشێک لە کۆلێژ و بەشەکان لە زانکۆ و پەیمانگە حکومی و تایبەتەکان، هەروەها کەمترین کۆنمرەی وەرگرتن لە زانکۆ و پەیمانگەکان، ساڵانە بە ڕێنمایی لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی دیاریدەکرێت.
بابەتی پرۆگرامەکانی خوێندنیش لە ئەنجوومەنی کۆلێژ و پەیمانگاکان تاوتوێ دەکرێت و بڕیاریان لیدەدرێت، دواتریش لەلایەن زانکۆ و وەزارەتەوە پەسەند دەکرێت وەک پرۆگرامی خوێندن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەک ئافرەتی پێشمەرگە پێشانگەیەکی وێنەییان بۆ کرایەوە
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی ئەوقاف ئامادەکاری بۆ پرۆسەی حەج دەستپێدەکات
- بیروڕا
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
دیدو تێڕوانینی مەسرور بارزانی لە ئیدارەدانی کوردستان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پرۆفیسۆرێكی كورد بۆ سێیەم ساڵی لەسەریەك ناوی لە ڕیزبەندی باشترین زانایانی جیهان دێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ناوچەی بەرواری باڵا گەلەگورگێک 64 سەرمەڕ دەخنکێنێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش
بە پێنج هەنگاو دەتوانیت ئاستی ژیریت بەرزبکەیتەوە
12 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەک دار بەڕووی تەمەن 20 ساڵ لە مێرگەپان بڕاونەتەوە
13 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە منداڵانی لە زاخۆ کردەوە
14 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
گۆهدار شێخۆ: بەم نزیکانە 12 هەزار پارچە زەویی دیکە لە زاخۆ دابەش دەکرێن
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی ئەوقاف ئامادەکاری بۆ پرۆسەی حەج دەستپێدەکات
- جیهان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکی ڤەنزوێلا داوا لە ترەمپ دەکات گفتوگۆ بکەن
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارە و میکانزمەکان بۆ ڕۆژی دەنگدانی تایبەت ئاشکرا دەکرێت