
دیمەنی دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکە لەگەڵ زێرە دزراوەکان. وێنە؛ میدیا عێراقییەکان
ئاڤا نیوز
پۆلیسی بەغدا تۆمەتبارێکی بە تۆمەتی دزینی دووکانێکی زێڕینگری لە ناوچەی ئەعزەمیە دەستگیرکردووە و دەستیان بەسەر 16 کیلۆگرام زێڕ و خشڵی دزراودا گرتووە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: فەرماندەیی پۆلیسی بەغدا بەری ڕەسافە، لە ڕاگەیێنراوێکدا ئەمڕۆ هەینی، 2025-07-25 وردەکاریی ڕووداوی دزینی دووکانێکی زێڕینگری لە ناوچەی ڕاس حەواش لە ئەعزەمیە ئاشکرا کرد و ڕایگەیاند: تیمێکی بەشی نەهێشتنی تاوانی ئەعزەمیە توانیویانە تۆمەتبارێک دەستگیربکەن، بڕی 16 کیلۆگرام زێری دزیوە، بەهاکەی بە نزیکەی چوار ملیار دیناری عێراقی دەخەمڵێنرێت.
بەگوێرەی وردەکاری ڕووداوەکە، تاوانبارەکە لەڕێگەی خانوویەکی چۆڵکراوی پشت دووکانەکەوە، کونێکی لە دیواری نێوانیاندا دروست کردووە و لەو ڕێگەیەوە خۆی گەیاندووەتە ناو دووکانەکە و تاوانەکەی ئەنجامداوە."
زانیاریی زیاتر: ڕاگەیێنراوەکە ئەوەشی خستەڕوو، لە ڕێگەی لێدانەوەی تۆماری ڤیدیۆی کامێراکانی چاودێرییەوە، شێوازی هەڵاتنی تاوانبارەکە دیاری کراوە کە سەرکەوتووە لەگەڵ تەکسییەکی جۆری هۆندای ئەکسنت بەرەو ناوچەی سلێخ، دوای بەدواداچوون، شۆفێری تاکسییەکە دەستگیرکراوە و وردەکارییەکانی ڕووداوەکەی بۆ لێکۆڵەری دادی گێراوەتەوە.
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 17 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 28 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 17 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 28 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ئامادەم سەبارەت بە هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران گفتوگۆ بکەین





