
دیمەنی باڵەخانەی کۆلێژی ئیمام ئەعزەم
ئاڤا نیوز
گەنجێکی کوردی دانیشتووی ناحیەی کەڵەکچی لە قەزای شێخان لە پارێزگای دهۆک، یەکەمی بەشی زمانی عەرەبی دەبێت لە کۆلێژی ئیمام ئەعزەم لە شاری مووسڵ.
چیرۆکی سەرەکی: سەعد سعوود نەجم، کوڕە کوردێکی دانیشتووی گوندی دەروێشانە لە ناحیەی کەڵەکچیی سنووری قەزای شێخان لە پارێزگای دهۆک. ئەو گەنجە لە بەشی زمانی عەرەبی لە کۆلێژی ئیمام ئەعزەم لە لقی موسڵ یەکەم بووە، لە ئاستی بەشی عەرەبی سەرجەم لقەکانی کۆلێژەکە لەنێو سەدان قوتابی عەرەب دەیەم بووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەو بەشەی سەعد تێیدا یەکەم بووە لە موسڵ، نزیکەی 60 کەسی تێیدا دەرچووە لەو ژمارەیە 35 کەسیان عەرەب بوونە.
لێدوانی فەرمی: سەعد سعوود بە ئاڤا میدیای گوت، "لە پۆلی یەکەمی سەرەتایی تا پۆلی 12ی ئامادەیی بە زمانی کوردی خوێندوومە و خوێندنم کوردی بووە، بەڵام کاتێك چوومە بەشی عەرەبی هەموو هەوڵێکمدا بۆ ئەوەی بتوانم لەو بەشە سەرکەوتوو بم و توانیم لەسەر ئاستی بەشەکەم یەکەم بم".
زانیاریی زیاتر: کۆلێژی ئیمام ئەعزەم لە زۆربەی شارەکانی عێراق لقی هەیە و لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵای حکومەتی عێراق دانی پێدانراوە، بەڵام هێشتا لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان دانی پێدانەنراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 11 خولەک لەمەوپێش
شاسوار عەبدولواحید تەنیا پێنج مانگ لە زیندان دەمێنێتەوە؟
- کوردستان
- 12 خولەک لەمەوپێش
ژمارەیەک دار بەڕووی تەمەن 20 ساڵ لە مێرگەپان بڕاونەتەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 47 خولەک لەمەوپێش
حەماس بە وێنەیەک هەڕەشە لە ئیسرائیل دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ژمارەیەک دار بەڕووی تەمەن 20 ساڵ لە مێرگەپان بڕاونەتەوە
12 خولەک لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە منداڵانی لە زاخۆ کردەوە
1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران بەشێکی دیکەی کۆڕنیشی زاخۆی کردەوە و هانیشتمانییان دڵخۆشن
1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم نەخۆشخانەی منداڵان لە زاخۆ کرایەوە
4 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆزەخانەی شێرکۆ بێکەس لە سلێمانی کرایەوە
16 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 11 خولەک لەمەوپێش
شاسوار عەبدولواحید تەنیا پێنج مانگ لە زیندان دەمێنێتەوە؟
- کوردستان
- 12 خولەک لەمەوپێش
ژمارەیەک دار بەڕووی تەمەن 20 ساڵ لە مێرگەپان بڕاونەتەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 47 خولەک لەمەوپێش
حەماس بە وێنەیەک هەڕەشە لە ئیسرائیل دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆنگرەی نائاسایی جەهەپە لە ئەنقەرە دەستیپێکرد