بەهۆی نەبوونی متمانە وەزیری بەرگریی ئەمریکا پلە بەرزکردنەوەی ژەنەڕاڵێکی ڕاگرتووە
- هەواڵ
- 26 تەممووز

دۆگلاس سیمس، ژەنەڕاڵی سوپای ئەمریکا. وێنە؛ ABC NEWS
ئاڤا نیوز
وەزیری بەرگریی ئەمریکا بەهۆی ئەوەی متمانەی بە ژەنەڕاڵی سووپای وڵاتەکەی نییە، پلە بەرزکردنەوەکەی راگرتووە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز لەڕێگەی سێ سەرچاوەی ئاگادار ئاشکرای کردووە، وەزیری بەرگریی ئەمریکا بڕیاریداوە پلەی ژەنەڕاڵێکی باڵای سوپای ئەمریکا بە ناوی دۆگلاس سیمس بەرز نەکاتەوە، کە پێنج جار سەرکردایەتی هێزەکانی ئەمریکای لە ئەفغانستان و عێراق کردووە. هۆکارەکەشی ئەوە بووە کە وەزیری بەرگری ئەمریکا بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەک گومانی ئەوەی لێکردووە کە ناوبراو زانیاریی هەستیاری دابێتە دەزگاکانی ڕاگەیاندن.
بەگوتەی بەرپرسانی ئەمریکا، کاتێک سەلمێنرا ئەو ژەنەڕاڵە باڵایەی ئەمریکا بێتاوانە، وەزیری بەرگریی ئەمریکا بۆ ماوەیەکی کورت ڕەزامەندی نیشاندا لەسەر پلەبەرزکردنەوەی، بەڵام لە سەرەتای ئەم مانگەدا دیسانەوە پاشگەز بووەوە. ئەمجارەیان، هێگسێت پێی وابوو کە ئەو ژەنەڕاڵە باڵایە زۆر نزیکە لە مارک مێلی، سوپاسالاری پێشووی ئەمریکا، کە سەرۆک ترەمپ بە ناپاک تۆمەتباری کردووە.
ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: دۆگلاس سیمس دوای 34 ساڵ لە خزمەتی سەربازی بڕیاریداوە لە چەند مانگی داهاتوو داوا بکات خانەنشین بکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 33 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- هەواڵ
- 39 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
20 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
23 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 22 خولەک لەمەوپێش
پەیامێکی نوێ لە سەرۆک بارزانییەوە بۆ یەکێتی لەبارەی پێکهێنانی حکومەت
- کوردستان
- 33 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- هەواڵ
- 39 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا






