ژماردنی شەدەیەک دیناری عێراقی - فۆتۆ؛ محەممەد شوانی - ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
مووچەی ئەو مانگەی بەشێکی زۆری فەرمانبەرانی عێراق دواکەوتووە و تاوەکو ئێستاش وەزارەتی دارایی هیچ ڕوونکردنەوەیەکی فەرمی نەداوە.
وێنە گەورەکە: بەپێی خشتەی دابەشکردنی مووچەی مانگانە بوایە، دەبوو ئێستا سەرجەم فەرمانبەرانی عێراق مووچەی مانگی حەوتیان وەربگرتایە، بەڵام وانزیک دەبینەوە لە کۆتایی مانگی حەوت کەچی وەزارەتی دارایی تاوەکو ئێستا تەمویلی مووچەی زۆربەی وەزارەتەکانی عێراقی نەکردووە. هاوکات، دەبوو دوای سێ ڕۆژی دیکەش دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی هەشتی خانەنشینان و چاودێرانی کۆمەڵایەتیش کرابا.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: مانگی یەکی ئەمساڵ بەهەمان شێوە مووچەی فەرمانبەرانی عێراق درەنگتر لە وادەی خۆی دابەشکرا، ئەو کاتە وەزارەتی دارایی عێراق ڕوونکردنەوەی دا و هۆکارەکەی گەڕاندەوە بۆ بابەتی میزان موراجەعە و تاخیربوونی لیستی فەرمانبەرانی بەشێک لە وەزارەتەکان، بەڵام تاوەکو ئێستا وەزارەتی دارایی هیچ ڕوونکردنەوەیەکی فەرمی سەبارەت بەم مانگە نەداوە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ئاڤا لەزاری چەند پەرلەمانتارێکی عێراقەوە زانیویەتی کە وەزارەتی دارایی عێراق کێشەی "سیولە" پارەی نەختینەی هەیە، هەر بۆیە مانگانە بەدوای پاساو و بیانوودا دەگەڕێت تاوەکو مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان خەرج نەکات.
لەلایەکی دیکەوە: سەرچاوەیەک لەوەزارەتی دارایی عێراق ئەم قسانەی ڕەتکردەوە و بە ئاڤای ڕاگەیاند، بابەتەکە هونەرییە و لە دوو ڕۆژی داهاتوودا پارەی مووچە دەچێتە سەر هەژماری هەموو فەرمانبەران.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 44 خولەک لەمەوپێش
ن٢وری مالیکی بەهۆی جەڵتەی دڵەوە ڕەوانەی نەخۆشخانە کرا
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە كابینەی نۆیەمدا، كارەبای 120 قوتابخانەی حكومی كراونەتە وزەی خۆر
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
لە كابینەی نۆیەمدا، كارەبای 120 قوتابخانەی حكومی كراونەتە وزەی خۆر
1 کاتژمێر لەمەوپێش
کەشناسی: پلەکانی گەرما بە بەرزی دەمێننەوە
4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر چێشتخانەیەک گۆشتی وشترمڕ دەفرۆشێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
شهڕێكی جیاوازی دوو دراوسێ له ههولێر
18 کاتژمێر لەمەوپێش
فانتاستیک فۆر ڕیزبەندیی یەکەمی بۆکس ئۆفیسی ئەم هەفتەی گرتووە
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 44 خولەک لەمەوپێش
ن٢وری مالیکی بەهۆی جەڵتەی دڵەوە ڕەوانەی نەخۆشخانە کرا
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە كابینەی نۆیەمدا، كارەبای 120 قوتابخانەی حكومی كراونەتە وزەی خۆر
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا هێرشێکی بەرفراوانی دەکاتە سەر ئۆکراینا