
لۆگۆی حیزبی شیوعی كوردستان
ئاڤا نیوز
گوتەبێژی حیزبی شیوعی كوردستان دەڵێت " لە ساڵی 2014 ەوە هیچ پارەیەكمان لە حكومەتی هەرێمی كوردستان وەرنەگرتووە".
لێدوانی فەرمی: سوبحی مەهدی، گوتەبێژی حیزبی شیوعی كوردستان، بە ئاڤا نیوزی گوت: لەساڵی 2014 ەوە بەتەواوی هەمووهاوکارییەکی حکومەت بڕِاوە وهیچ بودجەیەکمان نە لە حكومەت و نە لە حيزب و لایەنی دەرەكییش وەرنەگرتووە.
زانیاریی زیاتر: بڕینی بودجە وایکرد کەناڵی ئاسمانی(ڕێگا) و بەشێک لە بارەگاکانمان دابخەین و لەسەرفیاتی گشتی و هاوکاری کادیران کەم بکەینەوەو و تەنيا پشت بە توانای خۆمان و هەندێک پیتاک لەهاورێیان و دۆستان و سەرچاوەیەکی کەمی پرۆژەمان ببەستین. گوتەبێژی حیزبی شیوعی كوردستان وای گوت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەرچەندە لە پەرلەمانی كوردستان بوودجەی حیزبەكان پەسەند كراوە، بەڵام بەهۆی ئەوەی هەرێمی كوردستان تائێستا یاسای بوودجەی نییە حیزبەكان بوودجەیان بۆ دیارینەكراوە.
باكگراوند: حیزبی شیوعی كوردستان، پێشتر لە سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان و تاساڵی 2014 نزیكەی 580 ملیۆن دیناری وەردەگرت.
بۆچی گرنگە: پێدانی بوودجە بە حیزبەكان لەپێناوی گەشەكردن و پەرەپێدانە بە پرۆسەی سیاسی و فرە حیزبی لە هەرێمی كوردستان و چەسپاندنی دیموكراسیەت، یاساكە لەساڵی 2005 دەرچوێنرا و لە 2014 هەمواركرایەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 12 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 41 خولەک لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی: دەیانەوێت بە ماددەی هۆشبەر خەڵكی كوردستان لەناو ببەن
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە






