
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا
ئاڤا نیوز
سەبارەت بە دۆخی مرۆیی کەرتی غەززە، سەرۆکی ئەمریکا هەوڵەکانی بۆ پێشکەشکردنی یارمەتیی مرۆیی دەخاتەگەڕ و ئاشکرای دەکات ناوەندێکی خۆراک لە غەززە دادەمەزرێنێت.
وێنە گەورەکە: بەهۆی ئەو گەمارۆ سەختەی لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە بۆ سەر کەرتی غەززە دەستیپێکردووە، دۆخی مرۆیی ئەو کەرتە بە تەواوی تێکچووە و چەندین کەس بەهۆی برسییەتی تووندەوە گیانیان لەدەستداوە، ئێستا بەهۆی فشارە نێودەوڵەتییەکانەوە ئیسرائیل ناچاربووە ڕێگە بە تێپەڕبوونی هەندێک هاوکاری مرۆیی بدات.
کاریگەری و لێکەوتەکان: بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لەبارەی غەززەوە وتی: هیچ برسیەتییەک لە فەڵەستین نییە، لەبەرامبەر ئەمەشدا ترەمپ وتی، "بە پشتبەستن بەو وێنە و ڤیدیۆیانەی لە تەلەفزیۆنەکاندا نیشان دراون، دەڵێم نەخێر، چونکە ئەو منداڵانە زۆر برسی دەردەکەون''.
لێدوانی فەرمی: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، قەیرانی مرۆیی لە کەرتی غەززەیە، ئیسرائیل دەتوانێت زیاتر هەنگاو بنێت بۆ گەیاندنی هاوکاری مرۆیی.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ترەمپ ئاشکرایکرد، "ناوەندی خۆراک دادەمەزرێنین"، بەبێ سیاج و سنوور بۆ ئاسانکاری و چوونە ژوورەوە و لەگەڵ وڵاتانی دیکە کاردەکات بۆ ئەوەی هاوکاری مرۆیی زیاتر پێشکەش بە خەڵکی غەززە بکات، لەوانەش خۆراک و پێداویستی تەندروستیی
زانیاریی زیاتر: کارۆلین لیڤیت، وتەبێژی کۆشکی سپی ڕایگەیاند، وردەکاری زیاتر سەبارەت بە ناوەندەکانی خۆراک "بەم زووانە ڕادەگەیەنرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 9 خولەک لەمەوپێش
لە مزگەوتێکی ئەندەنووسیا تەقینەوەیەک ڕووی دا
- عێراق
- 52 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
19 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 9 خولەک لەمەوپێش
لە مزگەوتێکی ئەندەنووسیا تەقینەوەیەک ڕووی دا
- عێراق
- 52 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن






