نەتەوە یەکگرتووەکان: ڕێژەی منداڵبوون لە عێراق بە بەراورد بە حەفتاکان بۆ نیوە دابەزیوە
- هەواڵ
- 29 تەممووز

دیمەنی ژمارەیەک خێزان کە گوزارشت لە کەمبوونەوەی ڕێژەی منداڵ دەکات
ئاڤا نیوز
ڕاوێژکارێکی سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتووان، دابەزینی ڕێژەی منداڵبوونی لە عێراق ڕاگەیاند کە بە بەراورد بە ساڵانی حەفتاکان بۆ نیوە دابەزیوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: مەهدی عەڵاق، ڕاوێژکاری سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتووان، ڕایگەیاند: عێراق هێشتا وەک یەکێک لەو وڵاتانە پۆلێن دەکرێت کە گەشەی دانیشتووانیان بەرزە، بەڵام دابەزینێکی بەرچاو لە ڕێژەی منداڵبوون بەدی دەکرێت، بەتایبەت دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامەکانی سەرژمێری گشتیی دانیشتووان.
عەلاق ئاماژەی بەوەشکرد، ڕێژەی منداڵبوون لەهەر خێزانێکدا لە نێوان سێ بۆ چوار منداڵدایە، لەکاتێکدا لە حەفتاکانی سەدەی ڕابردوودا لە حەوت منداڵ زیاتر بوو، هاوکات ئێستا خێزانەکان هۆشیارن سەبارەت بە گرنگیی دوورخستنەوەی ماوەی نێوان منداڵبوون و وەزارەتی تەندروستیش ڕۆڵێکی دیاری هەبووە لە داڕشتنی بەرنامەکانی ڕێکخستنی خێزاندا.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەپێی کۆتا سەرژمێری گشتیی عێراق کە لە ساڵی 2024 بەڕێوەچوو، کۆی گشتیی ژمارەی دانیشتووانی عێراق زیاتر لە 45 ملێۆن کەسە، لەو ژمارەیەشدا 22 ملیۆن و 784 هەزار و 62 کەس لە ڕەگەزی نێرن. هەروەها 22 ملیۆن و 623 هەزار و 833 کەس لە ڕەگەزی مێن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 46 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 48 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
14 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
16 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 46 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 48 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە





