عێراق و نەتەوە یەکگرتووەکان ڕێکارەکانی کۆتاییهێنان بە ئەرکی یونامی تاوتوێ دەکەن
- هەواڵ
- 30 تەممووز

ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان - فوئاد حوسێن، جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی عێراق
ئاڤا نیوز
لە کۆبوونەوەیەکی ئاستبەرزدا لە نیویۆرک، عێراق و نەتەوە یەکگرتووەکان بە فەرمی تاوتوێی ڕێکارەکانی کۆتاییهێنان بە ئەرکی نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاریی عێراق (یونامی)ـیان کرد کە بڕیارە تا کۆتایی ئەمساڵ جێبەجێ بکرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەگوێرەی بڕیاری ئەنجوومەنی ئاساییشی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەرکی تیمی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ یارمەتیدانی عێراق (یونامی) لەکۆتایی ئەمساڵدا تەواودەبێت و هەموو کارەکانی یونامی ڕادەگیرێن.
چیرۆکی سەرەکی: لە پەراوێزی کارەکانی کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی نەتەوە یەکگرتووەکان تایبەت بە پرسی فەڵەستین، فوئاد حوسێن، جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی عێراق لەگەڵ ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان کۆبووەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، هەردوولا جەختیان لەسەر پابەندبوون بەو وادە دیاریکراوە کردەوە کە لەگەڵ پێشهاتە ئەرێنییەکانی عێراقدا دەگونجێت.
وەزیری دەرەوەی عێراق ڕۆڵی گرنگی نەتەوە یەکگرتووەکانی لە پشتیوانیکردنی عێراق لە قۆناغەکانی ڕابردوودا، بەتایبەت لە بوارەکانی سەقامگیری و بەهێزکردنی پرۆسەی سیاسی، بەرز نرخاند.
هەر بەگوێرەی ڕاگەیێنراوەکە:
- هەردوولا بە وردی گفتوگۆیان لەبارەی ئەو هەنگاوە کردارییانە کردووە کە پێویستن بۆ مسۆگەرکردنی کۆتاییهێنانێکی ڕێکوپێک بە ئەرکی نێردەکە، بەشێوەیەک کە لەگەڵ پلانە ڕێککەوتوولەسەرەکاندا یەک بگرێتەوە.
- هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگیی گەیشتن بە چارەسەرێکی سیاسیی گشتگیر کە یەکپارچەیی خاکی سووریا بپارێزێت و ئاسایشی تەواوی ناوچەکە بەهێز بکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 58 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ئامادەم سەبارەت بە هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران گفتوگۆ بکەین
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
17 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 8 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 58 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ئامادەم سەبارەت بە هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران گفتوگۆ بکەین






