داوکارییەکی خێرا لە کۆمیسیۆنەوە بۆ ئەوانەی دەیانەوێت وەک فەرمانبەری سەر سندووقی دەنگدان کار بکەن
- کوردستان
- 30 تەممووز

چەند کارمەندێکی سەر سندووق لەکاتی جیاکردنەوەی دەنگەکان
ئاڤا نیوز
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق داوا لەو کەسانە دەکات کە ئارەزووی کارکردنیان هەیە بەشێوەی کاتی وەک فەرمانبەری سەر سندووقەکانی دەنگدان پەلە بکەن لە پێشکەشکردنی داواکارییەکانیان.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕۆژی هەینی 1ـی ئاب ئەو وادەیە تەواو دەبێت کە کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان دیاری کردبوو بۆ ئەوانەی ئارەزوویان هەیە وەک فەرمانبەری سەر سندووقەکانی دەنگدان کار بکەن، ئەوەش دوای ئەوەی چەند جارێک وادەکەی درێژ کردەوە.
چیرۆکی سەرەکی: مانگی 11ی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەدەچێت، بۆ ئەو هەڵبژاردنە کۆمیسیۆن پێویستی بە دەوروبەری 250 هەزار کارمەندی سەر سندووق هەیە، تاوە ئێستاش نزیکەی 800 هەزار کەس داواکاری بۆ بوونە کارمەندی سەر سندووقیان پێشکەش کردووە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی فەرمیی کۆمیسیۆن، ئەو هاووڵاتیانەی ئارەزوومەندن وەک فەرمانبەری سەر سندوقەکان دەنگدان کار بکەن و پێشتر زانیارییە بایۆمەترییەکانیان نوێکردووەتەوە، دەتوانن لە ڕێگەی ئەم لینکەوە فۆڕمی پێشکەشکردن پڕبکەنەوە.
لەهەمان کاتدا: کۆمیسیۆن ڕێنمایی ئەو کەسانەش دەکات کە ژمارەی دەنگدەریان لەلا نییە، دەڵێت: پێویستە سەردانی نزیکترین بنکەی تۆمارکردنی دەنگدەران بکەن لە سنووری پارێزگاکەی خۆیاندا، بە مەبەستی وەرگرتنەوەی ژمارەی نوێی دەنگدەر، چونکە ئەم ژمارەیە بۆ کردنەوە و پڕکردنەوەی فۆڕمەکە پێویستە.
- کۆمسیۆن داوا لە هاووڵاتیانی خاوەن مەرج دەکات کە پەلە بکەن لە پێشکەشکردنی داواکارییەکانیان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 43 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 45 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
14 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
16 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 43 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 45 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە






