شەڕی زەوی لە کەمەربەندی بەغدا: لە پێکدادانی چەکدارییەوە تا داگیرکاری بۆ دروستکردنی ڤێلا و یانەی شەوانە
- ڕاپۆرت
- 30 تەممووز

دیمەنی مەیدانی تەحریر و چەند چەکدارێکی حەشدی شەعبی . گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
پێکدادانە خوێناوییەکەی ڕۆژی یەکشەممەی ڕابردوو لەنێوان هێزەکانی ئاسایش و چەکدارانی حەشدی شەعبیدا، کە بووە هۆی کوژرانی دوو کەس (یەکێکیان مەدەنی و ئەوی دیکەیان سەرباز)، دۆسیەی داگیرکاریی سیستماتیکی زەوییە کشتوکاڵییەکانی کەمەربەندی بەغدای هێناوەتەوە بەرباس.
چیرۆکی سەرەکی: سەرلەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە 27ـی تەمموز، لە بەغدا و لەکاتی دەستبەکاربوونی بەڕێوەبەری یەکێک لە فەرمانگەکانی وەزارەتی کشتوکاڵ، ژمارەیەک چەکداری سەر بە هێزەکانی حەشدی شەعبی دەوری باڵەخانەکە دەدەن، دواتریش هێزێکی وەزارەتی ناوخۆ دەگاتە شوێنەکە و شەڕ و ڕووبەڕوبوونەوە لەنێوان هەردوولادا دروست دەبێت، لە ئەنجامیشدا سێ کەس کوژران و 12 کەسی دیکە برینداربوون و 14 چەکداریش دەستگیرکران.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەم ڕووداوە کە بە "لووتکەی سەهۆڵبەندەکە" دادەنرێت، پەردەی لەسەر ململانێیەکی قووڵی نێوان گرووپە چەکدارەکان، پارتە سیاسییەکان و کەسایەتییە دەستڕۆیشتووەکان لادا، کە ئامانجیان گۆڕینی دیمۆگرافی و دەستبەسەرداگرتنی زەوییە ستراتیژییەکانە بۆ پڕۆژەی گەورەی بازرگانی.
چی ڕوویدا: چیرۆکەکە لەوێوە دەستپێدەکات کە حکومەتی عێراق بڕیاریدا پڕۆژەی ستراتیژیی "ڕێگای بازنەیی" لە باشووری بەغدا جێبەجێ بکات. ئەم هەنگاوە بووە هۆی ئەوەی بەهای زەوییە کشتوکاڵییەکانی ئەو ناوچەیە، کە زۆرینەی خاوەنەکانیان جووتیاری سوننەن، بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزببێتەوە و ببێتە جێی چاوتێبڕینی "تەماعی" لایەنە باڵادەستەکان.
ئەو ململانێیەی ئێستا لە ئارادایە، تەنیا کێبڕکێ نییە لەسەر زەوی، بەڵکو شەڕێکە بۆ گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچەکە. بەپێی وتەی بەرپرسانی ئەمنی، لایەنە سیاسی و چەکدارییەکان کار بۆ "چاندنی تۆڕێکی لایەنگری خۆیان" دەکەن لە کەمەربەندی بەغدا لەڕێگەی نیشتەجێکردنیانەوە، بەمەبەستی مسۆگەرکردنی دەسەڵاتیان لە داهاتوودا.
لێدوانی فەرمی: کازم شەممەری، ئەندامی پەرلەمان و نوێنەری قەزای مەدائین، لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند کە گوشارێکی زۆر لەسەر جووتیاران دروست کراوە و گوتی: "گرووپە دەستڕۆیشتووەکان 80 جووتیاریان لەبەردەم دوو بژاردەدا داناوەتەوە: یان دەستبەرداری زەوییەکانیان بن، یان ڕووبەڕووی کۆمەڵی بێبەزەیی (مەبەستی گرووپە چەکدارەکانە) ببنەوە."
شەممەری ئاشکرای کرد کە هەڕەشەکان لە ڕێگەی ئۆتۆمبێلی جۆری "تاهۆ"ی پڕچەکەوە دەکرێن، کە بووەتە سیمبولی هێزی گرووپە چەکدارەکان و کەسایەتییە دەستڕۆیشتووەکان.
مەترسییە پێشبینكراوەكان: مەترسییەکە لەوەدا گەورەتر دەبێتەوە کە پرۆسەکە تەنیا لەلایەن گرووپە چەکدارەکانەوە بەڕێوەنابرێت. شەممەری پەنجەی تۆمەت بۆ لایەنی فەرمی درێژ دەکات و دەڵێت: "فەرمانگەیەکی فەرمی لە مەدائین سەرپەرشتیی ئەو چەتانە دەکات کە دەست بەسەر زەوییەکاندا دەگرن،" و بەڵێنی دا کە لە بەردەم لایەنی پەیوەندیداردا ناسنامەی ئەو فەرمانگەیە ئاشکرا بکات.
ئامانجی کۆتایی ئەم داگیرکارییانە تەنیا دەستبەسەرداگرتنی زەوی نییە، بەڵکو گۆڕینی ڕەگەزی زەوییەکانە لە کشتوکاڵییەوە بۆ پڕۆژەی بازرگانیی قازانجبەخش. شەممەری ترسی خۆی نیشاندا لەوەی "سیناریۆی ناوچەی بوعێسە لە مەدائین دووبارە ببێتەوە،" کە تێیدا زەوییە کشتوکاڵییەکان کران بە ڤێلا، کێڵگەی تایبەت، یانە و چێشتخانەی گرانبەها.
كاریگەریی و لێكەوتەكان: لە کاردانەوەیەکدا بەرامبەر پێکدادانەکە، محەممەد شیاع سوودانی فەرمانی پێکهێنانی لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی باڵای دەرکرد. لیژنەکە لە نوێنەرانی دیوانی چاودێریی دارایی، دەستەی دەستپاکی و نووسینگەی سەرۆکوەزیران پێکدێت و ئەرکی لێکۆڵینەوەیە لە هەموو ئەو سکاڵا و ستەمانەی لە جووتیارانی ناوچەکە کراوە، بەمەبەستی گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی دژی هەرکەسێک کە بە نایاسایی دەستی بەسەر زەویدا گرتبێت.
ئەوەی پێشبینی دەكرێت: سەرەڕای ئەم هەنگاوەی حکومەت، دۆخەکە هێشتا ئاڵۆزە و شەڕی زەوی لە کەمەربەندی بەغدا وەک تۆڕێکی تێکئاڵاو لە بەرژەوەندیی سیاسی، گەندەڵیی کارگێڕی و ململانێی چەکداری ماوەتەوە، کە هەڕەشە لە ئاسایش و پێکهاتەی کۆمەڵایەتیی پایتەخت دەکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: پلەکانی گەرما بەردەوام دەبن لە دابەزین
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی پێشانگەی نێودەوڵەتی بازرگانی لە زاخۆ دەکاتەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
پزیشکیان: ئێران بەرامبەر سزاکان خۆی ڕادەست ناکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ماکرۆن و بن سەلمان تاوتوێی پرسی "دەوڵەتی فەڵەستین" دەکەن
- تەندروستی
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم نەخۆشخانەی منداڵان لەزاخۆ دەكرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆزەخانەی شێرکۆ بێکەس لە سلێمانی کرایەوە
7 کاتژمێر لەمەوپێش
15 گەنجی سکۆتلەندی بەشداری لە ئاهەنگێکی هاوسەرگیری لە هەولێر دەکەن
7 کاتژمێر لەمەوپێش
خانمێكی دهستڕهنگینی ڕۆژههڵاتی كوردستان له ههولێر كاری دهستیی نمایش دهكات
9 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو گەنجی هەڵەبجە ئەپڵیکەیشنێک بۆ دۆزینەوەی شوێنە گەشتیارییەکانی شارەکەیان دروست دەکەن
9 کاتژمێر لەمەوپێش
شاخەوانانی کورد سەرکەوتنێکی مێژوویی لەسەر لووتکەی زنجیرە چیاکانی قەفقاز تۆمار دەکەن
16 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕاپۆرت
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا دەیەوێت پێش چین و ڕووسیا پێگە ئەتۆمییەکەی لەسەر مانگ بکاتەوە