
سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕووسیا. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی سووریا پشتیوانی مۆسکۆ بۆ کورد لە سووریا دەردەبڕێت و دەڵێت، ویستی ڕووسیا ئەوەیە کە پەیوەندیەکانی نێوان کورد و دیمەشق جەختی لەسەر بکرێتەوە و لە چوارچێوەی سووریا کوردەکان خاوەن ماف بن.
چیرۆکی سەرەکی: لە چوارچێوەی بوونیادنانی پەیوەندیە دیبلۆماسیەکانی سووریا، ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریا بە سەردانێکی فەرمی گەشتە مۆسکۆی پایتەختی ڕووسیا و لەگەڵ سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕووسیا کۆبوویەوە، پەیوەندیەکانی نێوان مۆسکۆ و دیمەشق و پرسی کورد لە سووریا تاوتوێ کران.
لێدوانی فەرمی: لاڤرۆڤ، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ڕایگەیاند: پرسی کوردەکان لە سووریا بەشێک بوو لە گفتوگۆکانمان، ویستی ڕووسیا ئەوەیە کە پەیوەندیەکانی نێوان کورد و دیمەشق جەختی لەسەر بکرێتەوە و لە چوارچێوەی سووریا کوردەکان خاوەن ماف بن و بتوانن بەشێکی ڕاستەقینە بن لە دەسەڵات و کۆمەڵگەی سووریا، ئەمەش بە ڕێگەی گەشتن بە ڕێککەوتن لەگەڵ دیمەشق بێتە دی، مۆسکۆ پشتیوانی لە کورد و هەموو پێکهاتەکانی سووریا دەکات بۆ دووبارە بوونیادنانەوەی سووریایەکی نوێ.
لەلایەکی دیکەوە: ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریا لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانیەکەدا ڕایگەیاند: دیمەشق ویستی تەواوی هەیە بۆ بوونیادنانەوەی پەیوەندیە دیبلۆماسیەکان لەگەڵ مۆسکۆ، پەیوەندی نێوان هەردوو وڵات کاریگەری گەورەی دەبێت لەسەر سەقامگیری و پێشکەوتنی ئابووری لە سووریا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 11 خولەک لەمەوپێش
دوو پرۆژە لە دەربەندیخان جێبەجێ دەکرێت
- کوردستان
- 26 خولەک لەمەوپێش
وەزیری نەوتی عێراق کێڵگە نەوتییەکانی کەرکووک بەسەر دەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هاوڕێیەتی نێوان گەنجێکی هەولێر و بەڕازیلییە مۆدێل 1988ـەکەی: گەشتێک بەنێو 5 وڵاتدا
11 کاتژمێر لەمەوپێش
دوایین زانیاریی لهبارهى مووچە و قسەی نوێی تەیف سامی
4 ئاب
ئایا داگیرساندنی گلۆپی سویچ پلاکی کارەبا تێچووی زۆرە؟
4 ئاب
بزمارێك لە بۆری هەناسەی منداڵێك بەسەركەوتوویی دەردەهێنرێت
4 ئاب
بووکەڵەیەکی لابووبوو بە نرخێکی خەیاڵی دەفرۆشرێت
4 ئاب
- کوردستان
- 11 خولەک لەمەوپێش
دوو پرۆژە لە دەربەندیخان جێبەجێ دەکرێت
- کوردستان
- 26 خولەک لەمەوپێش
وەزیری نەوتی عێراق کێڵگە نەوتییەکانی کەرکووک بەسەر دەکاتەوە