
پەرلەمانی تورکیا
ئاڤا نیوز
سەرۆکی ئەندامانی ئاکپارتی لە کۆمیسیۆنی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا بە بڵاوکردنەوەی ناوی نوێنەرانی ئاکپارتی دەستبەکاربوونی کۆمیسیۆنەکەی ڕاگەیاند.
وێنە گەورەکە: ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لە وتاری پیرۆزبایی لە گەلی تورکیا بۆ دەستپێکردنی قۆناغێکی نوێ بۆ هەموو پێکهاتەکانی وڵات، دامەزراندنی کۆمیسیۆنێکی پەرلەمانی ڕاگەیاند و داوای لە هەموو پارتە سیاسیەکانی تورکیا کرد بەشدار بن لە کۆمیسیۆنەکە بۆ سەرپەرشتیکردن و سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا.
لێدوانی فەرمی: عەبدوڵڵا گویلەر، سەرۆکی ئەندامانی پارتی داد و گەشەپێدان لە کۆمیسیۆنی پرۆسەی ئاشتی، ئەمڕۆ پێنج شەممە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لەسەر ڕاسپاردەی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا و سەرۆکی ئاکپارتی لیستی ناوی نوێنەرانی پارتی داد و گەشەپێدان لە کۆمیسیۆنی پرۆسەی ئاشتی ڕادەگەیەنم، لیستەکە 21 نوێنەر لەخۆ دەگرێت و زۆرینەی نوێنەران لە کەسانی یاساناس و شارەزا پێکدێن، لە ئەمڕۆوە دەست دەکەین بە کارەکانی کۆمیسیۆنی پرۆسەی ئاشتی و هەنگاوی گرنگ و گەورە بەڕێوەدەبێت بۆ تورکیا.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوای مەراسیمی چەکدانانی پەکەکە، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لە کۆبوونەوەی ڕاوێژکاریی ئاکپارتی دامەزراندنی کۆمیسیۆنی پرۆسەی ئاشتی ڕاگەیاند و پەیامێکی ئاراستەی پارتە سیاسیەکان کرد و ڕایگەیاند، سەرکردەی پارتە سیاسییەکانی تورکیا بەشدار بن لە سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی و پێکەوە قۆناغێکی نوێ بۆ تورکیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بونیاد بنێین، هەمووان پێکەوە لە ئاسایش و سەقامگیریدا بژین.
سەرۆککۆماری تورکیا لە درێژەی پەیامەکەیدا هۆشداری بەو لایەنانە دا کە دەیانەوێ بەربەست بۆ پرۆسەکە دروست بکەن و ڕایگەیاند، لە ئەگەری بەشدارینەکردنتان، ئێمە لە ئاکپارتی و مەهەپە و دەم پارتی تاکو کۆتایی سەرخستنی پرۆژەکە بەردەوام دەبین و بە تووندی ڕووبەڕووی هەر کەس و لایەنێک دەبینەوە کە ویستی تێکدان و شکستپێهێنانی تورکیایەکی نوێ و پرۆسەی ئاشتییان هەبێت.
باکگراوند: لە چوارچێوەی پرۆسەی ئاشتی و لەسەر داوای عەبدوڵڵا ئۆجەلان، پارتی کرێکارانی کوردستان 'پەکەکە' 12ـەمین کۆنگرەی خۆی لە ڕۆژانی 5 تا 7ـی مانگی پێنجی ئەمساڵ بەست، لە کۆنگرەکەدا پەکەکە کۆتایی بە خەباتی چەکداری هێنا و بڕیاری چەکدانان و خۆهەڵوەشاندنەوەی ڕاگەیاند، بەرپرسیاریێتی قۆناغی داهاتووشی خستە ئەستۆی تورکیا لە زامنکردنی مافەکانی گەلی کورد لە باکووری کوردستان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 11 خولەک لەمەوپێش
دوو پرۆژە لە دەربەندیخان جێبەجێ دەکرێت
- کوردستان
- 26 خولەک لەمەوپێش
وەزیری نەوتی عێراق کێڵگە نەوتییەکانی کەرکووک بەسەر دەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هاوڕێیەتی نێوان گەنجێکی هەولێر و بەڕازیلییە مۆدێل 1988ـەکەی: گەشتێک بەنێو 5 وڵاتدا
11 کاتژمێر لەمەوپێش
دوایین زانیاریی لهبارهى مووچە و قسەی نوێی تەیف سامی
4 ئاب
ئایا داگیرساندنی گلۆپی سویچ پلاکی کارەبا تێچووی زۆرە؟
4 ئاب
بزمارێك لە بۆری هەناسەی منداڵێك بەسەركەوتوویی دەردەهێنرێت
4 ئاب
بووکەڵەیەکی لابووبوو بە نرخێکی خەیاڵی دەفرۆشرێت
4 ئاب
- کوردستان
- 11 خولەک لەمەوپێش
دوو پرۆژە لە دەربەندیخان جێبەجێ دەکرێت
- کوردستان
- 26 خولەک لەمەوپێش
وەزیری نەوتی عێراق کێڵگە نەوتییەکانی کەرکووک بەسەر دەکاتەوە