
دیمەنی دوو دەستگیرکراوی ماددەی هۆشبەر. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
لە عێراق باندێكی نێودەوڵەتیی بازرگانیكردن بە ماددەی هۆشبەر ئاشكرا دەكرێن كە هەشت هەزار حەبی هۆشبەری ترامادۆڵ و 10 كیلۆگرام ماریجوانایان لێ گیراوە. هەوڵیان داوە لەڕێگەی كەسانی نێوەندگیرەوە ماددە هۆشبەرەكان ساغبكەنەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوێکی ئاژانسی ئاسایشی نیشتمانیی عێراق كە وێنەیەكی دەست ئاڤا میدیا كەوتووە، ئاماژە بەوە كراوە، لە ئۆپەراسیۆنێكی ناوازە و جۆریدا، مەفرەزەكانی خزمەتگوزاریی سەر بە ئاسایشی نیشتمانی لە پارێزگای بەسرە، بەهەماهەنگی و هاوكاری هێزێكی سەر بە پاسەوانی سنوور، توانیویانە دوو تۆمەتباری بیانی دەستگیر بكەن، ئەوەش دوای چاودێری و بەداداچوونی تیمەكان كە لانیكەم 48 كاتژمێری خایاند. لەكاتی دەستگیركرنیاندا بڕی 10 كیلۆگرام ماددەی هۆشبەری جۆری ماریجوانایان لەلا بووە.
لەلایەکی دیکەوە: لە چەندین ئۆپەراسیۆنی هاوشێوەدا، یازدە تۆمەتباری خاوەن ڕەگەزنامەی بیانی جۆراوجۆر دەستگیر كراون، كە لەكاتی دەستگیركردنییان بڕێكی زۆر حەبی هۆشبەر لە جۆری ترامادۆڵیان لەلابووە، كە هەوڵیان داوە لەڕێگەی كەسانی نێوەندگیرەوە ماددە هۆشبەرەكان ساغبكەنەوە.
زانیاریی زیاتر: لەنێو تۆمەتبارە دەستگیركراوەكان، سێ بازرگانی ماددەی هۆشبەر هەن كە عێراقین و سەرجەمیان بەگوێرەی ماددەكانی 25 و 26 ـی یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەر و كارتێكەرە عەقڵییەكان ژمارە 1 ـی ساڵی 2020 دەستگیركراون و خۆیان و ماددەی دەستبەسەرداگیراو ڕەوانەی دادگای لێكۆڵینەوەی تایبەتمەند كراون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 2 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 19 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل ژمارەی سەربازانی یەدەگ کەم دەکاتەوە
- جیهان
- 30 خولەک لەمەوپێش
لە مزگەوتێکی ئەندەنووسیا تەقینەوەیەک ڕووی دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
19 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 2 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 19 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل ژمارەی سەربازانی یەدەگ کەم دەکاتەوە
- جیهان
- 30 خولەک لەمەوپێش
لە مزگەوتێکی ئەندەنووسیا تەقینەوەیەک ڕووی دا






