
ناردنی بڕێکی زۆری هاوکاری بۆ سوەیدا
ئاڤا نیوز
لە هەنگاوێكی ناوازە و كەموێنەدا، 55 تۆن خۆراك و پێداویستیی سەرەكیی بژێوی لە ڕۆژئاوای كوردستانەوە لەڕێگەی دیمەشقەوە بەرەو سوەیدا ڕەوانە دەكرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەگوێرەی ڕوانگەی سووری بۆ مافەكانی مرۆڤ، ئەمە یەكەمین كاروانی هاوكاریی مرۆییە كە لە ڕۆژئاوای كوردستانەوە، بەرەو دیمەشقی پایتەختی سووریا ڕەوانە دەكرێت تا بە دانیشتووانی لێقەوماوی ناوچەی سوەیدا بگات كە بەهۆی شەڕ و ناكۆكییەكانی ئەمدواییە، دووچاری سەختی و كەمی خۆراك و پێداویستی سەرەتایی بژێوی بووەتەوە.
ئەو مانایەی دەیگەیێنێت: ئەم دەستپێشخەرییە مرۆییە، بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی كاروباری كۆمەڵایەتیی حكومەتی دیمەشق ئەنجامدراوە، وەك بەشێك لە هەوڵە بەرفراوانەكانی نیشاندانی تەبایی و یەكگرتوویی نێوان دیمەشق و ناوچەكانی ژێر حوكمڕانی هەسەدە لە باكوور و باكووری خۆرهەڵاتی سووریا.
بەهۆی تێکچوونی دۆخی ئەمنی و ئابووری و زیادبوونی پێویستی بە خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان، پارێزگای سوەیدا دۆخێكی سەختی بەخۆیەوە بینیوە، خێزانە زیانلێكەوتووەكانی پێویستی زۆریان بە خۆراك و ئارد و سووتەمەنی و پێداویستیە سەرەتاییەكانی دیكە هەیە و توانای كڕینی پێداویستییەكانیان گەیشتووەتە ئاستێكی سەخت و دژوار، بەردەوامی گەمارۆی سەپێنراو كاریگەری لەسەر جووڵەی بازرگانی و هاتنە ناوەوەی كاڵاكان بۆ شارەكە هەبووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 44 خولەک لەمەوپێش
تیمی هەژمار من هۆشداری بە خانەنشینان دەدات
- هەواڵ
- 56 خولەک لەمەوپێش
پێدانی بەنزین بە نرخی پاڵپشتیکراو ئاسایی دەبێتەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کارەبای 24 کاتژمێری دەگاتە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هاوڕێیەتی نێوان گەنجێکی هەولێر و بەڕازیلییە مۆدێل 1988ـەکەی: گەشتێک بەنێو 5 وڵاتدا
18 کاتژمێر لەمەوپێش
دوایین زانیاریی لهبارهى مووچە و قسەی نوێی تەیف سامی
4 ئاب
ئایا داگیرساندنی گلۆپی سویچ پلاکی کارەبا تێچووی زۆرە؟
4 ئاب
بزمارێك لە بۆری هەناسەی منداڵێك بەسەركەوتوویی دەردەهێنرێت
4 ئاب
بووکەڵەیەکی لابووبوو بە نرخێکی خەیاڵی دەفرۆشرێت
4 ئاب
- هەواڵ
- 44 خولەک لەمەوپێش
تیمی هەژمار من هۆشداری بە خانەنشینان دەدات
- هەواڵ
- 56 خولەک لەمەوپێش
پێدانی بەنزین بە نرخی پاڵپشتیکراو ئاسایی دەبێتەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کارەبای 24 کاتژمێری دەگاتە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بە هەوڵی ئاڤا میدیا شەش گەنجی کورد لە لیبیا دەگەڕێنرێنەوە کوردستان