دیمەنی سێ تۆمەتبارەکە لە دەستی ئاسایش
ئاڤا نیوز
ئاسایشی هەولێر ڕایگەیاند، باندێکی سێ کەسیان دەستگیر کردووە لەڕێگای تۆمارکردنی گرتەی ڤیدیۆیی هەڕەشەیان لە خەڵک کردووە و لەبەرامبەر بڵاونەکردنەوەی ڤیدیۆی نهێنی ئەو کەسانە داوای پارەیەکی زۆریان کردووە.
چیرۆکی سەرەکی: سێ تۆمەتبار بەناوەکانی (ق ، أ ، ع) و (م ، غ ، س) و (ف، ف ،ج) لەیەکێک لە پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون شووقەیەکیان بە کرێ گرتووە، بەناوی میوانداری خەڵکیان هێناوەتە شووقەکە لە ژووری نووستن کامێرایان لەناو بڵندگۆ - سەماعە داناوە، پاشان لە ڕێگەی ئافرەتەوە سەرنجی ئەو کەسانەیان ڕاکێشاوە کە بۆ میوانداری هێنراون بۆ شووقەکە و ڤیدیۆیان تۆمار کردوون.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر دەڵێت: ئەو کەسانە تا ئێستا بوونەتە هەڕەشە بۆ زیاتر لە 10 کەس و داوای پارەیەکی زۆریان لەو کەسانە کردووە لەبەرامبەر بڵاونەکردنەوەی ڤیدیۆکەیان.
زانیاریی زیاتر: ئەمڕۆ ئاسایشی هەولێر هەر سێ کەسەکەی دەستگیر کردووە و دەڵێن، سووپاسی هاونیشتمانیان دەکەین کە هاوکارمانن لە پێدانی زانیاری.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 34 خولەک لەمەوپێش
دوو پرۆژە لە دەربەندیخان جێبەجێ دەکرێت
- کوردستان
- 49 خولەک لەمەوپێش
وەزیری نەوتی عێراق کێڵگە نەوتییەکانی کەرکووک بەسەر دەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هاوڕێیەتی نێوان گەنجێکی هەولێر و بەڕازیلییە مۆدێل 1988ـەکەی: گەشتێک بەنێو 5 وڵاتدا
11 کاتژمێر لەمەوپێش
دوایین زانیاریی لهبارهى مووچە و قسەی نوێی تەیف سامی
4 ئاب
ئایا داگیرساندنی گلۆپی سویچ پلاکی کارەبا تێچووی زۆرە؟
4 ئاب
بزمارێك لە بۆری هەناسەی منداڵێك بەسەركەوتوویی دەردەهێنرێت
4 ئاب
بووکەڵەیەکی لابووبوو بە نرخێکی خەیاڵی دەفرۆشرێت
4 ئاب
- کوردستان
- 24 خولەک لەمەوپێش
کۆنفرانسی یەکڕیزیی پێکهاتەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بەڕێوەدەچێت
- کوردستان
- 34 خولەک لەمەوپێش
دوو پرۆژە لە دەربەندیخان جێبەجێ دەکرێت
- کوردستان
- 49 خولەک لەمەوپێش
وەزیری نەوتی عێراق کێڵگە نەوتییەکانی کەرکووک بەسەر دەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەکانیان لە بەغدا دەستپێدەکەن