
دیمەنی بریکارێکی خۆراک. وێنە؛ محەممەد شوانی
ئاڤا نیوز
دوای ئەوەی فۆڕمی خۆراکی هاونیشتمانیان بە ئەلیکترۆنی کرا، پرۆسەی بە ئەلیکترۆنیکردنی دۆسیەی بریکارەکانی خۆراک لەسەر ئاستی عێراق دەستیپێکردووە، بڕیارە لە ئایندەیەکی نزیکدا هەمووی تەواو بکرێت.
وێنە گەورەکە: ماوەی چەند ساڵێکە پرۆسەی بە ئەلیکترۆنیکردنی کەرتە جیاوازەکان لەسەر ئاستی عێراق دەستیپێکردووە. بە ئەلیکترۆنیکردنی کاروبارەکانی وەزارەتی بازرگانی و دابەشکردنی خۆراک بەشێک بووە لەو پرۆسەیە.
لێدوانی فەرمی: سیامەند قادر، بەڕێوەبەری ڕێکخستنی پسوولەی خۆراک لە هەولێر بە ئاڤا میدیای وت، ماوەی چەند مانگێکە بەغدا داوای زانیاری دۆسیەی بریکارەکانی کردووە بە شێوازی ئەلیکترۆنی، بەشێکی زۆری کارەکان کۆتایی هاتووە، بەڵام لەبەر بە ئەلیکترۆنیکردنی پسوولەی خۆراک ئەم پرۆسەیەش ڕاگیرا. بەمزووانە دەستپێدەکەینەوە، تا ئێستا 60%ـی کارەکان کۆتایی هاتووە، ئەوەی تر تەنیا 15 ڕۆژی پێویستە کۆتایی دێت.
بە وتەی سیامەند قادر، ئەو گۆڕانکاریانەی ڕوودەدەن ئەمانەن:
٠ هەموو بریکارێکی خۆراک یان ئارد، دۆسیەیەکی تایبەت بەخۆی هەیە، لەو ڕۆژەی بریکاری وەرگرتووە تا ئێستا هەموو زانیارییەکی تێدایە، هاوشێوەی دۆسیەی فەرمانبەر لە فەرمانگەکان، ئەم دۆسیەیە بە ئەلیکترۆنی دەکرێت.
٠ ئەو کاتەی بڕیاردرا لیستەکانی مانگانە بنێردرێن بۆ بەغدا بە ئەلیکترۆنی دەنێردرێت.
٠ بریکارەکانی خۆراک و ئارد گرووپییان لە یەکێک لە ئەپەکان بۆ دادەنرێت، بەردەوام پەیوەندییان لەگەڵ بەغدا و وەزارەتی بازرگانی هەرێمی کوردستان دەبێت.
٠ ئێستا زیاتر لە 95%ـی بریکارەکانی خۆراک مانگانە بە (کریدت کارد) پارەی بەشە خۆراک دەدەن، ئەو کاتە هەموو مانگێک دەبێ بریکارەکان بە ئەلیکترۆنی پارە بۆ بەڕێوەبەرایەتی پسولەی خۆراک بنێرن و ئێمەش بۆ بانکی دەنێرین.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لەسەر ئاستی پارێزگای هەولێر سێ هەزار و 276 بریکاری ئارد و خۆراک هەن. ئەمساڵ دۆسیەی هەموویان دەکرێتە ئەلیکترۆنی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 15 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 35 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 46 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 15 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 35 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 46 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات






