
یەکێک لە وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران
ئاڤا نیوز
وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێت، بەمزوانە شاندێکی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم سەردانی تاران دەکەن. ئامانج لە سەردانەکە بۆ گفتوگۆکردنە لەسەر میکانیزمێکی نوێ دووبارە بوونیادنانی ڕێگەیەکی نوێ بۆ پەیوەندی و مامەڵەکردن لەگەڵ بەرنامەی ئەتۆمیی تاران.
بۆچی گرنگە: دوای ئەوەی بەرپرسانی تاران ئەوەیان ڕاگەیاند، گفتوگۆ لەگەڵ بەریتانیا و فەرەنسا و ئەڵمانیا، سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی وڵاتەکەیان، ڕووبەڕووی ئاڵۆزی زیاتر دەبێتەوە، بڕیاروایە بۆ ڕەواندنەوەی گومانەکان لەسەر بەرنامەی ئەتۆمیی تاران تیمێکی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم بۆ گفتوگۆکردن لەسەر " میکانیزمێکی نوێی ھاوکاری" سەردانی تاران بکەن.
لێدوانی فەرمی: عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم ڕەزامەندی دەربڕیوە لەسەر میکانیزمێکی نوێی ھاوکاری لەگەڵ ئێران، ئاژانسەکە شاندێک دەنێرێتە ئێران بۆ گفتوگۆکردن لەسەر میکانیزمە نوێیەکە و دووبارە بوونیادنانی ڕێگەیەکی نوێ بۆ پەیوەندی و مامەڵەکردن لەگەڵ بەرنامەی ئەتۆمیی تاران.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پێشتر پەرلەمانی ئێران یاسایەکی پەسەند کردبوو بۆ ھەڵپەساردنی ھاوکاری لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی، ھەروەھا حکومەت ڕووبەڕووی ڕەخنەی پەرلەمانتاران بووەوە دوای ڕاگەیاندنێکی پێشوو کە ڕێگەی بە ئەندامانی ئاژانسەکە دابوو سەردانی ئێران بکەن، سەرەڕای جەختکردنەوەی بەرپرسانی ئێران لەوەی کە ئەو ئەندامانە سەردانی بنکە ئەتۆمییەکان ناکەن.
لەلایەکی دیکەوە: حکومەتی ئێران جەختی کردەوە کە گفتوگۆ لەگەڵ سێ وڵاتە ئەوروپییەکە: بەریتانیا و فەرەنسا و ئەڵمانیا، سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئاڵۆز دەبێت، سەعید خەتیب زادە، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئێران ئاماژەی بەوە دا کە ئەم گفتوگۆیانە بە دانوستانی فەرمی ھەژمار ناکرێن، بەڵکو ئاڵوگۆڕی بیروڕان و دانوستانی تەواو لە ئێستادا بەڕێوە ناچێت، یۆرانیۆمی پیتێنراو بە ڕێژەی %60 بەتەواوی لەژێر چاودێریی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمدا بووە. گووتیشی کە پشکنەرانی ئاژانسەکە بەم زووانە دەگەڕێنەوە ئێران.
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 30 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 47 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل ژمارەی سەربازانی یەدەگ کەم دەکاتەوە
- جیهان
- 58 خولەک لەمەوپێش
لە مزگەوتێکی ئەندەنووسیا تەقینەوەیەک ڕووی دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
19 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
22 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 30 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 47 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل ژمارەی سەربازانی یەدەگ کەم دەکاتەوە
- جیهان
- 58 خولەک لەمەوپێش
لە مزگەوتێکی ئەندەنووسیا تەقینەوەیەک ڕووی دا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ماکرۆن داوا لە سووریا دەکات پەیوەندی بە هاوپەیمانێتیی نێودەوڵەتییەوە بکات





