
پڕکردنەوەی کارتی ئەلیکترۆنی پسوولەی خۆراک
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی دەڵێت، دوای گفتوگۆیەکی چڕ لەگەڵ وەزارەتی بازرگانیی عێراق، ڕەزامەندی لەسەر درێژکردنەوەی ماوەی خۆتۆمارکردن و نوێکردنەوەی پسووڵەی خۆراک بە شێوازی ئەلیکترۆنی تا ڕێکەوتی 25ی ئابی 2025 وەرگیراوە، پرۆسەکە بێ بەرامبەرە و ئەمە دوا مۆڵەتە بۆ هاوڵاتیان.
لێدوانی فەرمی: نەوزاد شێخ کامل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، کە ڕێژەی بەشداری لە پرۆسەی نوێکردنەوەی پسووڵەی خۆراک لە سەر ئاستی هەرێمی کوردستان گەیشتووەتە 87%. ئەمەش بەشێوەیەکە کە لە پارێزگای هەڵەبجە ڕێژەکە 88%ی تێپەڕاندووە، لە سلێمانی زیاتر لە 87% بووە، لە هەولێر 84%ی تێپەڕاندووە و لە دهۆکیش گەیشتووەتە 79%.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەپێی ئامارەکان، پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان بە ڕێژەیەکی بەرچاو زیاتر لە پارێزگاکانی دیکەی عێراق بەشدارییان لەم پرۆسەیەدا کردووە
هۆشداری دەدرێت: نەوزاد شێخ کامل جەختی لەوە کردەوە کە ئەمە دوا دەرفەتە بۆ ئەو هاوڵاتیانەی کە تا ئێستا خۆیان تۆمار نەکردووە. داوای لێکردن کە لەم ماوەیەدا هەر گرفتێکیان هەبووە چارەسەری بکەن و فۆڕمی ئەلیکترۆنی پڕ بکەنەوە.
ناوبراو هۆشداری دا کە هەر هاوڵاتییەک پابەند نەبێت و خۆی تۆمار نەکات، بەشە خۆراکی مانگانەی ڕادەگیرێت تا ئەو کاتەی فۆڕمەکە پڕ دەکاتەوە. هەروەها ئاشکرای کرد کە دوای ئەم وادەیە، ڕێکاری دیکە بۆ قۆناغی دووەمی پرۆسەکە دەگیرێتەبەر.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوکاری هاوپەیمانان بۆ مانگی حەوت دابەش دەکرێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەزار و 33 شوێن لە سلێمانی کارەبا لە وزەی خۆر وەردەگرن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک کۆببێتەوە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
دەم پارتی ڕەخنە لە ناوی پرۆسەی "تورکیایەکی بێ تیرۆر" دەگرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
دوایین زانیاریی لهبارهى مووچە و قسەی نوێی تەیف سامی
19 کاتژمێر لەمەوپێش
ئایا داگیرساندنی گلۆپی سویچ پلاکی کارەبا تێچووی زۆرە؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش
بزمارێك لە بۆری هەناسەی منداڵێك بەسەركەوتوویی دەردەهێنرێت
4 ئاب
بووکەڵەیەکی لابووبوو بە نرخێکی خەیاڵی دەفرۆشرێت
4 ئاب
ژنێک لە نیوزلەندا بە تۆمەتی حەشاردانی منداڵێک لەناو جانتای سەفەرەکەی دەستگیر کرا
4 ئاب
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوکاری هاوپەیمانان بۆ مانگی حەوت دابەش دەکرێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەزار و 33 شوێن لە سلێمانی کارەبا لە وزەی خۆر وەردەگرن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک کۆببێتەوە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
دەم پارتی ڕەخنە لە ناوی پرۆسەی "تورکیایەکی بێ تیرۆر" دەگرێت
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە تەواوی کوردستان 90% هاوبەشانی ئاو پێوەریان بەستووە