ئاڤا نیوز
لەسەر ئەرکی مەلا مستەفا بارزانی، حەوت جۆر دەرمان و پێداویستی پزیشکی بۆ نەخۆشخانەی گشتیی مێرگەسۆر دابینکرا. ئەم هاوکارییە دەرمان بۆ نەخۆشییە درێژخایەنەکان، نەخۆشییە وەرزییەکان و پێداویستییەکانی نەشتەرگەری لەخۆدەگرێت.
لێدوانی فەرمی: دکتۆر محەممەد عەزیز، سەرپەرشتیاری ڕێکخراوی کوردستان، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: "ئەمە دووەم جارە کە هاوکاری نەخۆشخانە دوورەدەستەکان دەکەین. بە لەبەرچاوگرتنی دووری نەخۆشخانەی گشتی مێرگەسۆر لە سەنتەری شارەکان، بە بڕی 11 ملیۆن دینار دەرمان و پێداویستی پزیشکی وەک عەرەبانەی خاوەنپێداویستی تایبەت و چەند کەلوپەلێکی نەشتەرگەریمان بۆ دابینکردن."
لەلایەکی دیکە: دکتۆرە هەرمێ شێخ جەلال، بەڕێوەبەری گشتیی نەخۆشخانەی مێرگەسۆر، بە ئاڤا میدیای گوت: "نەخۆشخانەی گشتیی مێرگەسۆر یەکێکە لەو نەخۆشخانانەی کە ڕۆژانە پێشوازی لە نەخۆشێکی زۆر دەکات. تەنها لە ماوەی شەش مانگی ڕابردوودا، 18 هەزار و 686 نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەکەیان کردووە."
ژمارەکان وادەڵێن: نەخۆشخانەی مێرگەسۆر هۆڵی نەشتەرگەری و منداڵبوونی هەیە. بەپێی ئامارەکان، لە ماوەی شەش مانگی ڕابردوودا، پێنج منداڵ لەدایکبوون، 14 نەشتەرگەری ئەنجامدراوە، 93 هاووڵاتی کۆچی دواییان کردووە و 611 حاڵەتی کتوپڕ و ڕووداوی جۆراوجۆر لە نەخۆشخانەکە تۆمارکراون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 25 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 42 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل ژمارەی سەربازانی یەدەگ کەم دەکاتەوە
- جیهان
- 53 خولەک لەمەوپێش
لە مزگەوتێکی ئەندەنووسیا تەقینەوەیەک ڕووی دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
19 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
22 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 25 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 42 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل ژمارەی سەربازانی یەدەگ کەم دەکاتەوە
- جیهان
- 53 خولەک لەمەوپێش
لە مزگەوتێکی ئەندەنووسیا تەقینەوەیەک ڕووی دا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ماکرۆن داوا لە سووریا دەکات پەیوەندی بە هاوپەیمانێتیی نێودەوڵەتییەوە بکات






