
وێنەی ئایەتوڵڵا عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەکان
ئاڤا نیوز
مەرجەعی باڵای شیعەکان لە بەیاننامەیەکدا داوا دەکات، هیچ کەس و لایەنێک وێنەکانی لە شوێنە گشتییەکان هەڵنەواسێت. داواش لەلایەنە پەیوەندیدارەکان دەکات، بە توندی ڕێکاری یاسایی لە دژی ئەو لایەنە سیاسییانە بگرێتە بەر کە وێنەکانی هەڵدەواسن.
بڵاوکراوەی فەرمی: نووسینگەی ئایەتوڵڵا عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەکان بەیاننامەیەکی لەسەر هەڵواسینی وێنەکانی سیستانی لە شوێنە گشتییەکاندا بڵاوکردەوە و بە توڕەییەوە دەڵێت، "لەم ماوەیەدا سەرنجمان داوە هەندێک لایەنی سیاسی وێنەی گەورەی ئایەتوڵڵا عەلی سیستانی لە شوێنە گشتیەکاندا هەڵەواسن. داوایان لێ دەکەین، هەتا زووە ئەم وێنانەی سیستانی لاببەن، ئەو ڕەفتارانەش ڕەت دەکەینەوە و جارێکی تریش کەس شتی وا نەکات".
- "داواش لە لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەین، ئەگەر هەر لایەنێکی سیاسی وێنەی سیستانی هەڵبواسێت، ڕێکاری یاسایی توندیان لەگەڵدا بکەن".
- ئەوە زیاتر لە 10 ساڵە، ئایەتوڵڵا عەلی سیستانی دەرگای داخستووە و هیچ لایەنێکی سیاسی عێراقی نەبینیوە، ئێستاش ئەگەر سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق یان هەر کەسایەتییەکی سیاسی عێراق بیەوێ بچێتە لای، دەرگای لێ ناکاتەوە.
- مانگێک پێش ئێستا پێشوازی لە موقتەدا سەدر، ڕێبەری سەدرییەکان کرد، تەنیا ئەوی بینیوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوایینجار، سیستانی لەگەڵ نوێنەری نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق لەگەڵ محەممەد حەسان کۆبووەتەوە، باسی ئەوەیان کردووە کە دەبێ چەک تەنیا لەدەستی دەوڵەتدا بێت. باسیان لەوەش کرد، دەبێت حەشدی شەعبی تێکەڵی وەزارەتی ناوخۆ و بەرگریی عێراق بکرێن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 52 خولەک لەمەوپێش
سەدان گەشتی ئاسمانی لە ئەمریکا هەڵدەوەشێنرێنەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن كۆتایی دێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
23 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- هەواڵ
- 52 خولەک لەمەوپێش
سەدان گەشتی ئاسمانی لە ئەمریکا هەڵدەوەشێنرێنەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن كۆتایی دێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی: دەیانەوێت بە ماددەی هۆشبەر خەڵكی كوردستان لەناو ببەن
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی لەبارەی ستەم بە وتەیەکی ئیمام عەلی کۆتایی بە وتارەکەی دەهێنێت





