
کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
بڕیار وایە سبەی سێشەممە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دانیشتنێکی بەپەلە سەبارەت بە بارمتەکانی ئیسرائیل لە غەززە ئەنجام بدات.
ببینە و ببیستە: بڵاوبوونەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی لەلایەن بزووتنەوەی حەماس، کاردانەوەی بەرفراوانی لێکەوتووەتەوە، تێیدا چەند بارمتەیەکی ئیسرائیلی لە غەززە دەردەکەون کە بەهۆی برسێتییەوە زۆر لاواز و بێهێز بوونە، بەهۆیەوە شۆکێکی لە ئیسرائیل دروست کرد و ناڕەزایەتی گەورەی بەدوای خۆیدا هێنا و بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیلیان بە سیاسەتی هەڵە و نامرۆڤانە تۆمەتبار کرد.
لێدوانی فەرمی: دانی دانۆن، باڵیۆزی ئیسرائیل لە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند کە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دانیشتنێکی بەپەلە دەکات بۆ تاوتوێکردنی بارودۆخی بارمتەکان لە غەززە، ڕاگەیاند: "ڕۆژی سێشەممە لە دانیشتنێکی بەپەلە و تایبەتدا ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی سەبارەت بە بارودۆخی خراپی مرۆیی بارمتەکان لە غەززە کۆدەبێتەوە".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە گرتە ڤیدیۆییەکەدا، سەربازێکی ئیسرائیلی بە ناوی "ئێڤیاتار داود" دەردەکەوێت کە بەهۆی کەمیی خۆراکەوە کێشی دابەزیوە و دەڵێت: "نەتانیاهۆ وازی لێهێناین، چەند ڕۆژێکە هیچم نەخواردووە. خۆراکی ئێمە لە نیسک و فاسۆلیا پێکهاتووە." حەماس ڕایگەیاندووە: "ئەوەی ئێمە بیخۆین، ئەوانیش دەیخۆن". حکومەتی ئیسرائیلی بە هەڵبژاردنی سیاسەتی برسیکردن تۆمەتبار کردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 30 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 50 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 30 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 50 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات





