زانیاریی لەبارەی زیادکردنی مووچەی خاوەنپێداویستییە تایبەتەکانی کوردستان دەدرێتە بەغدا
- هەواڵ
- 4 ئاب

خاوەن پێداویستییەکی تایبەت لەگەڵ لۆگۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق
ئاڤا نیوز
وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی هەرێمی کوردستان، لیستی ناو و تێچووی مووچەی نزیکەی 90 هەزار خانەوەنپێداویستی تایبەتی ڕادەستی بەغدا کردووە، بۆ ئەوەی بەشێکیان تۆماربکرێن و تێکڕا مووچەیان هاوتای بەغدا بکرێت.
وێنە گەورەکە: ماوەی 11 ساڵە 13 هەزار و 120 خاوەن پێداویستی تایبەت لیژنەیان بۆ کراوە و چاوەڕوانن مووچەیان بۆ ببڕێتەوە، وەزارەتی کار لەگەڵ ئەو 76 هەزار کەسەی دیکە کردوویەتی بە یەک پاکێج، بۆ ئەوەی هەم مووچەیان بۆ ببڕێتەوە هەم هاوتای عێراق بکرێت، بەمەش کەمترین مووچە دەبێتە 250 هەزار دینار.
لێدوانی فەرمی: کوێستان محەممەد، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی بە ئاڤای ڕاگەیاند، "چەند ڕۆژێک لەمەوبەر نووسراوێکمان بەدەست گەیشت داوای ناو و تێچووی ئەو 13 هەزار کەسەیان کردووە کە پشکنینیان بۆ کراوە و مووچەیان بۆ نەبڕاوە، لەگەڵ ئەوانەی داوای هاوتاکردنی مووچەکانیان بکرێت، ئێمەش زانیارییەکانمان ڕادەستکردوون."
لەلایەکی دیکەوە: وەزارەتی کاری هەرێمی کوردستان، کار لەسەر دەستپێکردنەوەی پارەی تۆڕی پاراستنی خێزان دەکات، کە لە مانگی نۆی ساڵی 2015 وەستاوە، لە عێراق دەدرێت بە نۆ ملیۆن خێزان و لەهەرێمی کوردستان 205 خێزان سوودمەند دەبن، لەئەگەری دەستپێکردنەوەی پرۆسەکە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 16 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 36 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 47 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 16 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 36 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 47 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات






