فایلی خەڵک؛ هه‌زاران كه‌س له‌ سلێمانى گله‌یی له‌ پاشماوه‌ى کارگه‌كان ده‌كه‌ن

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز 

هاووڵاتییانی ژمارەیەک گوندی سلێمانی گلەییان هەیە لەوەی بەشێک لە کارگەکان بە شەوان پاشماوەی کارکردنیان فڕێدەدەنە ناو باخەکانیانەوە.

چیرۆکی سەرەکی: گوندەکانی سەماوات، بەردەکەڕ، ناوگردان و چەقڵاوە کە زیاتر لە 5 هەزار خێزان دەبن، گلەییان هەیە لە زبڵ و خاشاکی هەندێک لە کارگەکان کە پاشماوەکانیان فڕێدەدەنە ناو باخەکانیانەوە.

لێدوانی فەرمی:
محەممەد دانیشتوی یەکێک لەو گوندانەیە بە ئاڤای ڕاگەیاند: بەشێک لە خاوەن بارهەڵگرەکان خاوەن ویژدانن بەڵام بەشێکی دیکەیان لە شەواندا پاشماوەی کارگەکان دەهێننە ناو باخەکانمان و فڕێی دەدەن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ