ئاڤا نیوز
لە کۆمەڵگەی چڕە لە سنووری قەزای شێخان لە پارێزگای دهۆک بتڵێکی بەتاڵ بە 100 هەزار دینار دەفرۆشێت. دەوترێت بتڵەکە هەوای چیاکانی ئایسەلەندای تێدایە.
چیرۆکی سەرەکی: ئەم بتڵە لە یەکێک لە مارکێتەکانی کۆمەڵگەی چڕەی سەر بە دهۆک دەفرۆشرێ و بتڵێکی بچووکە و هیچی تێدا نییە، بەڵام بە وتەی خاوەنەکەی، ئۆکسجین و هەوای چیاکانی ئایسەلەندای تێدایە و وێنەی چیاکانی ئایسەلەنداش لەسەر بتڵەکە دراوە.
زانیاریی پەیامنێر: ئالان خوشەڤی، خاوەنی مارکێتەکەیە، بە سەلام موشیر، پەیامنێری ئاڤای وتووە: ئەم بتڵانەمان لە ئایسەلەنداوە بەتایبەتی داواکردووە، نزیکەی 90 بۆ 95 هەزار دیناری تێچووە هەتا گەیشتووەتە چڕە، خۆیشمان پێنج هەزارێکی دەخەینە سەر و قازانجی خۆمان دەگێڕینەوە.
دەشڵێت، تا ئێستا سێ دانەیان فرۆشتووە، ئێستا تەنیا دانەیەکی ماوە.
سەلام موشیر سەری بتڵەکە دەکاتەوە، بۆئەوەی بزانێت ئەم هەوای ئایسلەندایە چییە، بۆنی دەکات هەست بە هیچ جیاوازییەک لەنێوان هەوای چیاکانی ئایسلەندا و دەشت و دەری ناوچەکە بەدی ناکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 25 خولەک لەمەوپێش
شاندێکی وەزارەتی دارایی کوردستان لەبارەی مووچە دەچنە بەغدا
- ژینگە
- 41 خولەک لەمەوپێش
لە دهۆک پارکێکی گەورە لەسەر ڕووبەری 48 دۆنم زەوی دروست دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
دوایین زانیاریی لهبارهى مووچە و قسەی نوێی تەیف سامی
4 ئاب
ئایا داگیرساندنی گلۆپی سویچ پلاکی کارەبا تێچووی زۆرە؟
4 ئاب
بزمارێك لە بۆری هەناسەی منداڵێك بەسەركەوتوویی دەردەهێنرێت
4 ئاب
بووکەڵەیەکی لابووبوو بە نرخێکی خەیاڵی دەفرۆشرێت
4 ئاب
ژنێک لە نیوزلەندا بە تۆمەتی حەشاردانی منداڵێک لەناو جانتای سەفەرەکەی دەستگیر کرا
4 ئاب
- هەواڵ
- 25 خولەک لەمەوپێش
شاندێکی وەزارەتی دارایی کوردستان لەبارەی مووچە دەچنە بەغدا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بۆ هاووڵاتیانی: گەشت بۆ عێراق مەکەن