
دیمەنی کۆڕنیشی زاخۆ لە ئاسمانەوە
ئاڤا نیوز
پڕۆژەی ڕووناکی لە فراوانبووندایە و دوو مانگی داهاتوو تەواوی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ دەبێتە خاوەنی کارەبای 24 کاتژمێری.
وێنە گەورەکە: پڕۆژەی ڕووناکی یەکێکە لە پڕۆژە ستراتیژییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پرۆژەکە ڕۆژی 2024-07-25 دەستیپێکرد، ڕۆژی 2024-10-17 سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، لە گەڕەکی شادی هەولێر پڕۆژەکەی ڕاگەیاند، ئێستا نزیکەی سێ ملیۆن کەس لە کوردستان بوونەتە خاوەنی کارەبای 24 کاتژمێری، ئامانجەکە ئەوەیە تا ساڵی 2026 کارەبای تەواوی کوردستان ببێتە 24 کاتژمێری.
پەیامی فەرمی: عەزیز ئەحمەد، جێگری بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە ئێکس ڕایگەیاند: تا مانگی 10ـی ئەمساڵ، کارەبای 24 کاتژمێری دەگاتە تەواوی ئیدارەی زاخۆ، بەمەش کارەبا بڕان و سرکێت هەڵدانەوە نامێنن، کارەبایەکی بەردەوام و بە نرخێکی گونجاو، کە دەبوو چەندین ساڵ بەر لە ئێستا دابین بکرایە، ئێستا بەردەست دەبێت.
لەلایەکی دیکەوە: زاخۆ یەکێک لە سەرنجراکێشترین ناوچەکانی کوردستانە، 341 پڕۆژەی جیاواز لە سنووری ئیدارەکە هەیە، لەو ژمارەیە 315 پڕۆژەیان بە تەواوی جێبەجێ کراون، 26 پرۆژەی دیکەش لە قۆناغی جێبەجێکردندان، 293 پرۆژەیان لە قەزای ناوەندیی زاخۆ و 48 پرۆژەش لە قەزای "باتیفا"ـن.
باکگراوند: لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، لە ڕیککەوتی 20-9-2021، لە ڕێوڕەسمێکدا ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ ڕاگەیێنرا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 43 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 45 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
14 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
16 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 43 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 45 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە






