فراکسیۆنە کوردستانییەکان: پڕۆژەیاسای حەشدی شەعبی بخرێتە بەرنامەی کار بەشدار نابین
- هەواڵ
- 5 ئاب

لۆگۆی هەر یەک لە پارتی، یەکێتی، یەکگرتوو و نەوەی نوێ
ئاڤا نیوز
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق دانیشتنی ئاسایی خۆی دەکات، بەگوێرەی کارنامەکە دانیشتن 10 بڕگە لەخۆدەگرێت، لایەنە کوردستانییەکانیش بۆچوونیان ئەوەیە ئەگەر پڕۆژەی یاسای خزمەت و خانەشینی حەشدی شەعبی بخرێتە نێو کارنامەی دانیشتن ئەوا بایکۆتی دانیشتن دەکەن.
وێنە گەورەکە: بەشێکی لایەنە شیعەکان لەهەوڵی بەردەوامدان بۆ ئەوەی پڕۆژەی پڕۆژەی یاسای خزمەت و خانەشینی حەشدی شەعبی لە پەرلەمان تێپەڕێنێت و بیکەن بە هێزێکی یاسایی، بەڵام سوننە و کورد لەگەڵی نین و ئامادەنین دەنگ بەو پڕۆژە یاسایە بدەن.
لێدوانە فەرمییەکان: لایەنە کوردستانییەکان گومانیان هەیە لەوەی شیعەکان پڕۆژەیاساکە بخزێننە نێو کارنامەی دانیشتن بۆیە بەشێکیان دوودڵن لە بەشداریکردن.
فراکسیۆنی پارتی: لەگەڵ برادەرانی یەکێتی کۆکین لەسەر ئەوەی بەشداری دانیشتنەکە نەکەین.
فراکسیۆنی یەکێتی: بەهیچ شێوەیەک بەشداری دانیشتنەکە ناکەین ئەگەر پڕۆژەی یاسای حەشدی شەعبی بخرێتە کارنامەی دانیشتن.
فراکسیۆنی نەوەی نوێ: لە پەرلەمان ئامادە دەبین، بەڵام ئەگەر بزانین کۆمەڵێک پڕۆژەیاسای دەخرێتە نێو بەرنامەی دانیشتن کە ئێمە لەگەڵی نین، ناچینە نێو هۆڵی پەرلەمان.
فراکسیۆنی یەکگرتوو: ئەگەر پڕۆژە یاسای خزمەت و خانەشینی حەشدی شەعبی بخرێتە نێو کارنامەی دانیشتن ئەوا بایکۆتی دانیشتن دەکەین.
ئەمەش بزانە: ڕۆژی شەممە پەرلەمانی عێراق کۆبووەوە و کۆی 329 پەرلەمانتار تەنیا 164 پەرلەمانتار ئامادەبوون و ڕێژەی یاسایی ئامادەبوون تەواو نەبوو، بەبڕیاری موحسین مەندەلاوی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ئەوانەی بەبێ مۆڵەت ئامادەنەبوون بە لێبڕینی یەک ملیۆن دینار سزا دران.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 2 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 19 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل ژمارەی سەربازانی یەدەگ کەم دەکاتەوە
- جیهان
- 30 خولەک لەمەوپێش
لە مزگەوتێکی ئەندەنووسیا تەقینەوەیەک ڕووی دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
19 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 2 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 19 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل ژمارەی سەربازانی یەدەگ کەم دەکاتەوە
- جیهان
- 30 خولەک لەمەوپێش
لە مزگەوتێکی ئەندەنووسیا تەقینەوەیەک ڕووی دا






