ژمارەیەک قوتابی زانکۆی سەڵاحەدین لە ئاهەنگی دەرچوون، وێنە: محەممەد شوانی - ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
نوێنەرانی سێ یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگەکانی هەرێمی کوردستان لەڕێگەی ئاڤاوە پەیامەکانیان دەگەیێنن و داوای دامەزراندن دەکەن. ئەنجوومەنی وەزیرانیش لە هەوڵی بەردەوامدایە بۆ دابینکردنی بودجەی پێویست بۆ دامەزراندنیان.
وێنە گەورەکە: لە ساڵی 2018ەوە پرۆسەی دامەزراندنی سێ یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگەکان وەستاوە، ئەوکات هەزار و 300 دەرچووی ساڵی خوێندنی 2016-2017 دامەزرێنران، ئەمساڵیش بە بڕیاری سەرۆکوەزیران بارزانی، دامەزراندن دەستپێکردووەتەوە و سێ یەکەمەکانی ساڵانی 2017-2018 تاوەکو 2022-2023 دادەمەزرێنرێن.
زانیاریی پەیامنێر: دکتۆر کاروان عەلی، نوێنەری سێ یەکەمە دانەمەزراوەکانی زانکۆ و پەیمانگە حکومییەکانی هەرێمی کورستان قسەی بۆ ئاڤا کرد و وتی، "ئێمە ماوەیەکی زۆرە لە چاوەڕوانیدا ماوینەتەوە و چاوەڕێی ئەنجامین، بۆیە داوا لە ئاڤا میدیا دەکەین دەنگمان بگەیەنێت و حكومەتیش بە هانامانەوە بێت".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: سێ یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگەکانی هەرێمی کوردستان، نزیکەی 10 هەزار کەسە و لە ساڵانی 2017 بۆ 2018ی تێدایە تاوەکو 2025 بۆ 2025 کە دانەمەزراون، ئەوان نزیکەی ساڵێک دەبێت تەواوی ڕێکارە یاساییەکانیان تەواو کردووە و بایۆمەتریشیان بۆ کراوە، کەچی تا ئێستا فەرمانی دامەزراندنیان بۆ دەرنەچووە.
لێدوانی فەرمی: د. توانا نەجەف، بەڕێوەبەری گشتی دیوان لە وەزارەتی خوێندنی باڵا بە ئاڤای ڕاگەیاند: ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاری داوە و لایەنە پەیوەندیدارەکانی ڕاسپاردووە کە هەوڵ لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ بدرێت بۆ ئەوەی بودجە بۆ سێ یەکەمەکان تەرخان بکرێت و هەوڵەكانیش بەردەوامن.
ئەوەش بزانە: ئەگەربێت ئەو 10 هەزار سێ یەکەمەی زانکۆ و پەیمانگەکان دابمەزرێن، مانگانە پێویستیان بە 10 ملیاری دینارە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 48 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 50 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
14 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
16 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 48 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 50 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە






