
میر حازم تەحسین بەگ میری ئێزدیان
ئاڤا نیوز
بارەگای بارزانی ئەمڕۆ سێشەممە، 5ی ئابی 2025، لە ڕاگەیێنراوێکی فەرمیدا بە توندی ئیدانەی ئەو بێڕێزییەی کرد کە لە شاری بەرلینی ئەڵمانیا بەرامبەر بە میر حازم تەحسین بەگ، میری ئێزدیان لە کوردستان و جیهان، کرابوو.
وێنە گەورەکە: لە گرتە ڤیدیۆییەکدا کە لە تۆرە کۆمەڵاییەتییەکان بڵاو کراوەتەوە، لە شاری بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا وەک دەردەکەوێت کەسێک هێرش دەکاتە سەر میر حازم تەحسین بەگ، میری ئێزدیان و قسەی نەشیاوی بەرامبەر بەکاردەهێنێت.
ڕاگەییێنراوی فەرمی: لە ڕاگەیێنراوەکەی بارەگای بارزانیدا هاتووە: "زۆر بە توندی ئیدانەی ئەو بێڕێزییە دەکەین کە لەلایەن کەسێکی نەزانی ئێزیدی لە شاری بەرلین کراوەتە سەر بەڕێز میر حازم تەحسین بەگ، میری ئێزیدیان لە کوردستان و جیهان و سەرۆکی جڤاتا ڕۆحانی ئێزدیان.
بارەگای بارزانی جەختی لەوە کردووەتەوە کە "ئەم جۆرە ڕەفتارە مەبەستی خەراپەکارانەی لە پشتە و بە هیچ شێوەیەک قبوڵکراو نییە."
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بارەگای بارزانی پشتیووانی خۆی بۆ میر حازم تەحسین بەگ دووپات کردەوە و ڕایگەیاند: "هەموو هەوڵێکیش بۆ دروستکردنی دووبەرەکی لەناو ئێزیدیان و سوکایەتیکردن بە پیرۆزییەکانیان ڕەت دەکەینەوە."

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 19 خولەک لەمەوپێش
شاندێکی وەزارەتی دارایی کوردستان لەبارەی مووچە دەچنە بەغدا
- ژینگە
- 35 خولەک لەمەوپێش
لە دهۆک پارکێکی گەورە لەسەر ڕووبەری 48 دۆنم زەوی دروست دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
دوایین زانیاریی لهبارهى مووچە و قسەی نوێی تەیف سامی
4 ئاب
ئایا داگیرساندنی گلۆپی سویچ پلاکی کارەبا تێچووی زۆرە؟
4 ئاب
بزمارێك لە بۆری هەناسەی منداڵێك بەسەركەوتوویی دەردەهێنرێت
4 ئاب
بووکەڵەیەکی لابووبوو بە نرخێکی خەیاڵی دەفرۆشرێت
4 ئاب
ژنێک لە نیوزلەندا بە تۆمەتی حەشاردانی منداڵێک لەناو جانتای سەفەرەکەی دەستگیر کرا
4 ئاب
- هەواڵ
- 19 خولەک لەمەوپێش
شاندێکی وەزارەتی دارایی کوردستان لەبارەی مووچە دەچنە بەغدا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بۆ هاووڵاتیانی: گەشت بۆ عێراق مەکەن