
ئەو تۆمەتبارەی سێ کەسی خەڵتانی خوێن کرد
ئاڤا نیوز
پۆلیسی هەولێر لەسەر ڕووداوی کوشتنەکەی بەنزینخانەیەكی هەولێر ڕوونكردنەوە دەدات و دەڵێت، تۆمەتبار دەستگیركراوە و پەڕاوی لێكۆڵینەوەش لەسەر ڕووداوەكە كراوەتەوە.
چیرۆكی سەرەكی: شەوی چوارشەممە كاتژمێر 8:30ـی خولەكی ڕۆژی 6ـی ئابی 2025، لە بەنزیخانەیەکی سەر شەقامی کۆیە لە شاری هەولێر، کارمەندی بەنزینخانەکە و شۆفێرێک و سەرنشینی ئۆتۆمبێلەکە دەبێتە دەمەقاڵێیان، لەلایەن کارمەندی بەنزینخانەکەوە تەقە دەکرێت و لە ئەنجامدا سێ هاووڵاتی دەکوژرێن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە ڕاگەیێنراوێكدا ئاماژەی بەوە كردووە، دەستبەجێ تیمەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیس تۆمەتباریان دەستگیرکرد و لە ئێستاشدا بە بڕیاری دادوەری لێكۆڵینەوە ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوەش لە ڕووداوەکە بەردەوامە.
زانیاریی پەیامنێر: هیشام سەعید، پەیامنێری ئاڤا لە شوێنی ڕووداوەكە ڕایگەیاند، كارمەندە تۆمەتبارەكەی بەنزینخانەكە، تەمەنی 25 ساڵە و بە چەكی كلاشینكۆفی نێو بەنزینخانەكە ڕووداوەكەی ئەنجامداوە، تەرمی كوژراوانیش ڕەوانەی پزیشكی دادی كراون بۆ ئەنجامدانی ڕێكاری توێكاری جەستەیی و گەیشتن بە وردەكاری ڕووداوە تاوانكارییەكە.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 37 خولەک لەمەوپێش
وردبینیی لە لیستی مامۆستایانی وانەبێژدا دهكرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا بهدواداچوون بۆ دهرمانی قاچاخی جوانكاریی دهكات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هاوڕێیەتی نێوان گەنجێکی هەولێر و بەڕازیلییە مۆدێل 1988ـەکەی: گەشتێک بەنێو 5 وڵاتدا
5 ئاب
دوایین زانیاریی لهبارهى مووچە و قسەی نوێی تەیف سامی
4 ئاب
ئایا داگیرساندنی گلۆپی سویچ پلاکی کارەبا تێچووی زۆرە؟
4 ئاب
بزمارێك لە بۆری هەناسەی منداڵێك بەسەركەوتوویی دەردەهێنرێت
4 ئاب
بووکەڵەیەکی لابووبوو بە نرخێکی خەیاڵی دەفرۆشرێت
4 ئاب
- کوردستان
- 16 خولەک لەمەوپێش
هەواڵێک لە بارەی ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە لێدراوی ئەمریکان و داخل کراون
- کوردستان
- 37 خولەک لەمەوپێش
وردبینیی لە لیستی مامۆستایانی وانەبێژدا دهكرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا بهدواداچوون بۆ دهرمانی قاچاخی جوانكاریی دهكات
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەنزینخانەیەکی هەولێر سێ کەس بە دەستڕێژی گوللە کوژران