کۆمیسیۆن بانگهێشتی لایەنەکان دەکات بۆ ئامادەبوون لە پرۆسەی پێدانی ژمارە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش

لۆگۆی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
وەک هەنگاوێک بۆ دڵنیابوون لە شەفافییەتی پرۆسەکە، کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بانگهێشتێکی فەرمی ئاراستەی سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکات بۆ ئامادەبوون لە ڕێوڕەسمی تیروپشکی دیاریکردنی ژمارەی قەوارە سیاسییەکان.
وێنە گەورەکە: بڕیارە 2025-11-11، هەڵبژاردنی خولی شەشەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەبچێت. کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق لە چەند ڕۆژی داهاتوودا لەڕێگەی تیروپشکەوە ژمارە بە هاوپەیمانێتییەکان، کاندید و لیستەکان دەدات.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: کۆمیسیۆن لە ڕاگەیەندراوێکدا داوای لە نوێنەرانی هاوپەیمانێتییەکان، حیزبەکان، کاندیدە تاکەکان، ڕێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنیی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی و میدیاکاران کردووە کە ڕۆژی شەممە، ڕێککەوتی 9ـی ئابی 2025، کاتژمێر 6ـی ئێوارە لە هۆڵی "قورتوبە" لە هۆتێلی مەنسوڕ میلیا ئامادەبن.
لەلایەکی دیکەوە: پێشتر کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاندبوو، ڕۆژی 2025-08-10 پرۆسەیەکی فراوانی تاقیکاری بۆ ئامێرەکانی دەنگدان لە هەزار و 79 وێستگەی دەنگدان بەڕێوەدەچێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 29 خولەک لەمەوپێش
مانگی داهاتوو وەبەرهێنان لە کێڵگە نەوتییەکانی کەرکووک دەستپێدەکاتەوە
- ژینگە
- 44 خولەک لەمەوپێش
بۆ چوارەم جار ئاگر لە چیای برادۆست کەوتەوە و کۆنترۆڵ کرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پزیشکان هۆشداری دەدەن: گرتنەوەی فرمێسک زیانی مەترسیدار بە چاوەکان دەگەیەنێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چارەسەری قەیرانی دەرمان ئێران پەنا بۆ چاندن و بەرهەمهێنانی حەشیش دەبات
3 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوڕێیەتی نێوان گەنجێکی هەولێر و بەڕازیلییە مۆدێل 1988ـەکەی: گەشتێک بەنێو 5 وڵاتدا
5 ئاب
دوایین زانیاریی لهبارهى مووچە و قسەی نوێی تەیف سامی
4 ئاب
ئایا داگیرساندنی گلۆپی سویچ پلاکی کارەبا تێچووی زۆرە؟
4 ئاب
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی چاپی پاسپۆرت لە هەولێر چارەسەر کرا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کرێملن: لووتکەی نێوان پووتین و ترەمپ بەڕێوەدەچێت