لە حەوت ڕۆژی ڕابردوو زیاتر لە 100 هەزار کەس سەردانی فێستیڤاڵی شێفەکانیان کردووە
- کولتوور
- 7 ئاب

دیمەنی ئاپۆرای خەڵک لە فێستیڤاڵی شێفەکان. وێنە؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
فێستیڤاڵی شێفەکان بە سپۆنسەری ئاڤا لە سلێمانی بەردەوامە و لە حەوت ڕۆژی ڕابردوو زیاتر لە 100 هەزار کەس سەردانیان کردووە.
چیرۆکی سەرەکی: فێستیڤاڵی شێفەکان، بە سپۆنسەری سەرەکیی ئاڤا میدیا و بە بەشداری 65 شێفی ناوخۆ و بیانی بەردەوامە، فێستیڤاڵەکە 100 کۆشکی لەخۆگرتووە و لە پارکی هەواری شار لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت.
لێدوانی فەرمی: ئارام ئەحمەد، سەرپەرشتیاری فێستیڤاڵی شێفەکان بە ئاڤای گوت: پێشوازی خەڵک لە فێستیڤاڵەکە و سەردانی کردنیان چاوەڕواننەکراو بوو، لەگەڵ بەردەوام بوونی فێستیڤاڵەکە ڕۆژانە ژمارەی سەردانیکارانی زیاتر دەبێت.
زانیاریی زیاتر: لە فێستیڤاڵەکە 65 شێفی ناوخۆ و بیانی بەشدارییان کردووە، ڕۆژانە چەندین خواردنی کوردەواری و رۆژئاوایی ئامادە دەکرێن.
لەلایەکی دیکەوە: شنیار سۆران، ئەندامی تیمی بە بازاڕکردنی فێستیڤاڵی شێفەکان بە ئاڤای گوت: لە حەوت ڕۆژدا زیاتر لە 100 هەزار کەس سەردانی فێستیڤاڵەکەیان کردووە، تەنیا لە دوو ڕۆژی ڕابردوو 34 هەزار و 600 کەس هاتوون بۆ فێستیڤاڵەکە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئاڤا میدیا سپۆنسەری سەرەکی فێستیڤاڵەکەیە و لە ڕێگەی شاشەی کەناڵی ئاڤا میدیا و وێبسایت و پلاتفۆرمەکانی سۆشیاڵ میدیا، ڕووماڵێکی تایبەتی کار و چالاکی و بەشەکانی فێستیڤاڵەکە دەکات.
گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: جگە لە ئامادەکردنی خواردن، فێستیڤاڵەکە چەندین چالاکی دیکەی نمایشی جلی کوردی، چالاکی بۆ منداڵان، و میوزیک و گۆرانی لەخۆگرتووە و چەندین هونەرمەندی دیار بەشدارییان تێدا کردووە.
هەنگاوی داهاتوو: کارەکانی فێستیڤاڵی شێفەکان ئەمڕۆ و سبەی بەردەوام دەبێت، هەریەک لە هونەرمەندان سەنگەر کەمال و جاسم چوچانی بە چەندین گۆرانی بەشداری فێستیڤاڵەکە دەکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 7 خولەک لەمەوپێش
کێشەی هاتووچۆ لە زاخۆ بۆ 100 ساڵی داهاتوو چارەسەر دەکرێت
- بزنس
- 32 خولەک لەمەوپێش
عێراق پێش هەڵبژاردن مووچەی مانگی نۆی نەنارد
- هەواڵ
- 51 خولەک لەمەوپێش
ئێران داوای قەرەبووی جەنگی 12 ڕۆژە لە ئەمریکا و ئیسرائیل دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
خانمی یەکەمی ئەمریکا بە نیشتمانپەروەری ساڵ دەستنیشانکرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

خانمی یەکەمی ئەمریکا بە نیشتمانپەروەری ساڵ دەستنیشانکرا
1 کاتژمێر لەمەوپێش

بەرزەپردی دەروازەی سۆران سیمایەکی جوانی بەناوچەکە بەخشیوە
1 کاتژمێر لەمەوپێش

هاووڵاتییانی ئێران لە مەراسیمی پەردە لادان لەسەر پەیکەری شاپووری یەکەم ئامادەبوون
1 کاتژمێر لەمەوپێش

زانایەکی دۆزەرەوەی دی ئێن ئەی کۆچی دوایی کرد
4 کاتژمێر لەمەوپێش

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 تشرینی دووەم
- کولتوور
- 6 تشرینی دووەم
فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت





