
دیمەنی یەکێک لە کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق
ئاڤا نیوز
ئەمینداریەتی گشتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە بڕیارێکدا ڕەنگی واژۆی بەرپرسانی حکومەت لەسەر نووسراوە فەرمییەکان بەپێی پلە و پۆستەکانیان دیاری دەکات.
چیرۆکی سەرەکی: بەپێی ئەو بەڵگەنامەیەی کە لە ئەمینداریەتییەکەوە دەرچووە، بڕیارەکە لەسەر بنەمای پێشنیازەکانی "فەرمانی دیوانی ژمارە (83)ی ساڵی 2024" و بە ڕەزامەندیی سەرۆکوەزیران دەرچووە بە مەبەستی ڕێکخستنی چوارچێوە کارگێڕییەکان بۆ واژۆی خاوەن پۆستە باڵاکان لە سەرجەم دامەزراوەکانی دەوڵەتدا. کە بەم شێوەیەی خوارەوە دەبێت:
یەکەم: ڕەنگی سووری تۆخ
تەرخانکراوە بۆ واژۆی هەر یەک لە:
• سەرۆککۆمار
• سەرۆکوەزیران
• سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران
• سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری
• سەرۆکی دادگای باڵای فیدراڵی
دووەم: ڕەنگی سووری کاڵ
تەرخانکراوە بۆ واژۆی هەر یەک لە:
• جێگرانی سەرۆکەکان (جێگرانی سەرۆککۆمار، جێگرانی سەرۆکوەزیران، جێگرانی سەرۆکی پەرلەمان)
• وەزیرەکان و ئەوانەی بە پلەی وەزیرن.
• پارێزگارەکان و سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگاکان.
سێیەم: ڕەنگی سەوز
تەرخانکراوە بۆ واژۆی هەر یەک لە:
• بریکارانی وەزارەتەکان و ئەوانەی بە پلەی بریکارن.
• خاوەن پلە تایبەتەکان.
• سەرۆکی دەستە سەربەخۆکان (ئەوانەی بە پلەی بریکاری وەزیرن)
ئەوەی پێویستە بزانیت: ئەم بڕیارەش لە چوارچێوەی هەوڵەکانی حکومەتدایە بۆ یەکخستنی چوارچێوە کارگێڕییەکان و بەهێزکردنی شەفافیەت لە زنجیرەی نامەگۆڕی فەرمیدا لەنێوان وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان، هەروەها ئاسانکاری بۆ پرۆسەکانی بەڵگەنامەکردن و بەدواداچوون دەکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 46 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 48 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
14 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
16 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 46 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 48 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە






