وێنەی قومارخانەیەک
ئاڤا نیوز
قوماری ئەلیکترۆنی و پێشبینی یارییەکانی تۆپی پێ و چەند یارییەکی دیکە، بوونەتە هەڕەشەیەکی جددی لەسەر گەنجانی هەرێمی کوردستان و ڕۆژانە دەیان کەس بەهۆیەوە مایەپووج دەبن.
وێنە گەورەکە: گەنجانی هەرێمی کوردستان لەڕێگەی بەرنامە و ماڵپەڕە تایبەتەکانەوە، ڕوویان کردووەتە قوماری ئەلیکترۆنی و پێشبینیی یارییەکانی تۆپی پێ و چەند یارییەکی دیکە، بەمەش ڕۆژانە دەیان هەزار دۆلار لە هەرێمی کوردستان دەچێتە دەرەوە، جگە لەوەش قوماری ئەلیکترۆنی بووەتە سەرچاوەی کێشەی کۆمەڵایەتی و چەندین خێزانی هەڵوەشاندووەتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بۆ گەیشتن بە قوماری ئەلیکترۆنی، گەنجەکان بەرنامەی ڤی پی ئێن بەکاردەهێنن، لۆکەیشن و ناونیشانی وڵاتەکانیان دەگۆڕن، دواتر پارەکانیان لەڕێگەی دراوە ئەلیکترۆنییەکانەوە دەکەن بە USDT، لە قومار و پێشبینییەکاندا بەکاری دەهێنن، ئەو گەنجانە لە یەک کاتدا لە دراوە ئەلیکترۆنییەکان، قومار و پێشبینیی یارییەکانیشدا زەرەرمەند دەبن.
لێدوانی فەرمی: سەربەست نەجمەددین، شارەزای ئاسایشی ئەلیکترۆنی بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: گەنجەکان پێشبینیی یارییەکانی تۆپی پێ لە پێنج خولە گەورەکەی سەر ئاستی ئەوروپا دەکەن، بەشێکی دیکەشیان لەسەر ئەو بەرنامانە قوماری ئەلیکترۆنی دەکەن کە تایبەتن بە پۆکەر و یارییەکانی دیکەی لەسەر موبایلەکانیان دادەبەزێندرێن.
- لە هەرێمی کوردستان ماڵپەڕی تایبەت بە قوماری ئەلیکترۆنی دروستکراوە و خەڵکێکی زۆر قوماری تێدا دەکات، ماڵپەڕەکە بە ئاسانی کار دەکات و هیچ لێپێچینەوەیەکی لەگەڵدا ناکرێت، تەنانەت لە چەند ماڵپەڕێکی دیکەی کوردستان ڕیکلام کارەکانی دەکات و ماڵپەرەکەش جگە لە پشێبینیکردن و قومار، هیچ خزمەتگوزارییەکی دیکە بە سەردانیکەرانی نادات.
- بە وتەی ئەو شارەزایەی ئاسایشی ئەلیکترۆنی، ئەو قومارە لەنێو گەنجاندا باوە و دەستاودەستی پێوە دەکرێت، ڕۆژانە خەڵک بە ناشارەزاییەوە دەڕۆنە ناویەوە و تووشی زیانی زۆر دەبنەوە.
لەلایەکی دیکەوە: د. حەسەن موفتی، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای فەتوای هەرێمی کوردستان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: ئەم کارە حەرامە و بەپێی دەقەکانی قورئان ڕێگەپێدراو نییە، قومار بە خەسارەت بۆ سەر ماڵ و موڵک هەژمار دەکرێت و سەرچاوەی بەشێکی زۆری کێشەکانی کۆمەڵگەیە، قومار بە هەڕەشە بۆ سەر شیرازەی خێزان دادەنرێت، چەندین خێزانی هەڵوەشاندووەتەوە. جگە لە بەهەدەردانی سەروەت و سامان، کەسانێک قوماریان لەسەر ژن و منداڵەکانیان کردووە، ئەمەش گرفتی گەورە لە کۆمەڵگەدا دروست دەکات و کارێکی قبووڵ نەکراوە.
پەیوەست بەم بابەتە: توانا بورهان جاف، پارێزەری ڕاوێژکار بە ئاڤا میدیای گوت: دیاردەی قومار لەنێو گەنجاندا زۆر بەربڵاوە و هەرزەکاران بڕە پارەیەکی زۆر لەو ڕێگەیەوە دەدۆڕێنن، بۆیە بەپێی ماددەی 389 لە یاسای سزادانی عێراقی، ئەم جۆرە کارانە بە تاوان هەژمار دەکرێت، ئەنجامدەر و ڕێکخەر، بەڕێوەبەری ئەم جۆرە کارانە سزا دەدرێن و سزاکەش بەندکردنە. ئەم جۆرە یارییانە وایکردووە گەنجان دزی لە خەڵک و خانەوادەی خۆشیان بکەن، جگە لە هەڕەشە و فێڵکردن، فێری کاری گەیاندنی ماددەی هۆشبەریش بوون، تەنانەت لە تاوانە ئابڕووبەرەکانیشدا بەشدار دەبن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 15 خولەک لەمەوپێش
فەلەکناسێک یەکەم ڕۆژی پایز دیاری دەکات
- بزنس
- 36 خولەک لەمەوپێش
نرخی زێڕ 29 دۆلار بەرز دەبێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پرۆفیسۆرێكی كورد بۆ سێیەم ساڵی لەسەریەك ناوی لە ڕیزبەندی باشترین زانایانی جیهان دێت
11 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ناوچەی بەرواری باڵا گەلەگورگێک 64 سەرمەڕ دەخنکێنێت
12 کاتژمێر لەمەوپێش
بە پێنج هەنگاو دەتوانیت ئاستی ژیریت بەرزبکەیتەوە
18 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەک دار بەڕووی تەمەن 20 ساڵ لە مێرگەپان بڕاونەتەوە
19 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە منداڵانی لە زاخۆ کردەوە
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕاپۆرت
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ لەگەڵ ژمارەیەک سەرکردەی عەرەبی کۆدەبێتەوە