سوودانی بڕیاری دابینکردنی تەواوی خزمەتگوزارییەکان بۆ زیارەتکارانی کەربەلا و نەجەف دەردەکات
- هەواڵ
- 7 ئاب

کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بەسەرپەرشتی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیرانی عێراق، بڕیاری دا بە دابینکردنی تەواوی خزمەتگوزارییەکان بۆ زیارەتکارانی هەردوو پارێزگای کەربەلا و نەجەف و ئەو ڕێگایانەی بەرەو ئەو دوو پارێزگایە دەچن.
وێنە گەورەکە: ساڵانە بەبۆنەی چلەی ماتەمینی ئیمام حوسێن ملیۆنان زیارەتکاری عێراقی و بیانی سەردانی مەزارگەی ئیمام حوسێن لە شاری کەربەلا و مەزارگەی ئیمامی عەلی لە شاری نەجەف دەکەن، بۆ ئەو مەبەستەش سەرجەم دامودەزگا ئەمنی و خزمەتگوزارییەکانی عێراق بە تەواوی دەکەونە ئامادەباشییەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیران لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە: محەممەد شیاع سوودانی سەرپەرشتیی کۆبوونەوەیەکی بۆ بەدواداچوونی پلانی خزمەتگوزاریی تایبەت بە زیارەتی چلەی ماتەمینی لە پارێزگای کەربەلا کرد، بەئامادەبوونی وەزیری کارەبا و پارێزگاری کەربەلا و ژمارەیەک لە بەرپرسانی فەرمانگە و دامەزراوە خزمەتگوزارییەکانی پارێزگاکە.
بەپێی ڕاگەیێنراوەکە، سوودانی ستایشی هەوڵ و ماندووبوونی هەموو ئەو کەسانەی کردووە کە وێڕای بارودۆخی سەختی کەشوهەوا بۆ سەرخستنی زیارەتی چلەی ماتەمینی ئیمام حوسێن کاردەکەن.
سوودانی ئاماژەی بەوەش کردووە، حکومەت هەر لەدوای کۆتاییهاتنی زیارەتی ساڵی ڕابردووەوە دەستی بە پلانی دابینکردنی خزمەتگوزاری بۆ زیارەتی چلەی ئەمساڵ کردووە و ژمارەیەک پڕۆژەی گرنگی لە پارێزگاکەدا خستووەتەگەڕ.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: چلەی ماتەمینی ئیمامی حوسێن دەکەوێتە ڕۆژی 20ـی سەفەری 1447ـی کۆچی، کە بۆ ئەمساڵ بەپێی هەندێک لێکدانەوەی فەلەکی ڕێککەوتی 12 یان 14ـی ئاب دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 51 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 53 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
14 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
16 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 51 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 53 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە





