
منداڵێکی ژاپۆن ئاڵای وڵاتەکەی بەدەستەوەیە
ئاڤا نیوز
ساڵی ڕابردوو ژمارەی گیان لەدەستدان لە ژاپۆن نزیکەی یەک ملیۆن کەس زیاتر بووە لە ژمارەی منداڵبوون، ئەمەش گەورەترین کەمبوونەوەی ساڵانەی ژمارەی دانیشتوانە لەدوای ساڵی 1968ەوە کە ئەو وڵاتە بەخۆیەوە بیبینیت، بەهۆیەوە ئەم وڵاتە زەنگی ئاگادارکردنەوەی خێرا لێدەدات.
چیرۆکی سەرەکی: دوای ڕاگەیاندنی ئەو ئامارە، شیگێرو ئیشیبا، سەرۆکوەزیرانی ژاپۆن، ئەم بارودۆخەی بە زەنگێکی ئاگادارکردنەوە ناوبرد و بەڵێنی داوە بە سیاسەتی نوێ پاڵپشتی خێزانەکان بکات، وەک دابینکردنی چاودێری منداڵان بەخۆڕایی و کەمکردنەوەی کاتژمێرەکانی کارکردن.
زانیاریی زیاتر: داتا نوێیەکانی وەزارەتی ناوخۆی ژاپۆن دەریخستووە، ژمارەی هاووڵاتییانی ژاپۆن لە ساڵی 2024دا بە ڕێژەی 908 هەزار و 574 کەس کەمیکردووە، لەو ساڵەدا، ژاپۆن تەنیا 686 هەزار 61 حاڵەتی لەدایکبوونی تۆمارکردووە، کە نزمترین ئاستە لەدوای ساڵی 1899، لە بەرامبەردا، نزیکەی 1.6 ملیۆن کەس گیانیان لەدەستداوە، ئەمەش بە واتای ئەوە دێت، هەر منداڵێک کە لەدایک دەبێت و زیاتر لە دوو کەس دەمرن.
ئەمەش بزانە: ماوەی 16 ساڵە ژمارەی دانیشتوانی ژاپۆن هەر ڕوو لە کەمبوونەوە دەکات، ئەمەش کاریگەریی ڕاستەوخۆی لەسەر سیستمی خانەنشینی و چاودێریی تەندروستیی وڵاتەکە داناوە، بە شێوەیەک ڕێژەی دانیشتوان بە 0.44٪ کەمیکردووە و لە سەرەتای ئەمساڵدا گەیشتۆتە نزیکەی 124.3 ملیۆن کەس.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئێستا ئەو کەسانەی کە تەمەنیان 65 ساڵ و زیاترە، نزیکەی 30٪ی دانیشتوانی ژاپۆن پێکدەهێنن. بەپێی داتا جیهانییەکان، ئەمە دووەم بەرزترین ڕێژەیە لە جیهاندا لە دوای مۆناکۆ. هاوکات، دانیشتوانی تەمەن (15 بۆ 64 ساڵ) بۆ نزیکەی 60٪ دابەزیوە.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
21 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
23 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 56 خولەک لەمەوپێش
پەیامێکی نوێ لە سەرۆک بارزانییەوە بۆ یەکێتی لەبارەی پێکهێنانی حکومەت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا






