لە بەنداوی گۆمەسپان تیمێکی بەرگریی شارستانی دوو هاوڵاتییان لە خنکان ڕزگار کرد

شەیری بکە لە:
لە بەنداوی گۆمەسپان تیمێکی بەرگریی شارستانی دوو هاوڵاتییان لە خنکان ڕزگار کرد

دیمەنی بەنداوی گۆمەسپان. وێنە؛ محەممەد شوانی

ئاڤا نیوز

ئەمڕۆ ئێوارە، تیمێکی ژێر ئاوی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی هەولێر لە دەربەندی گۆمەسپان دوو هاوڵاتییان لە خنکان ڕزگار کرد.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەپێی ڕاگەیێنراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی هەولێر، تیمی ژێر ئاوی خەبات توانییان دوو هاوڵاتی بە ناوەکانی (عەبدولڕەحمان ئەحمەد سەعید) تەمەن 25 ساڵ و (عەبدوڵڵا سەدرەدین ڕەشید) تەمەن 10 ساڵ لە خنکان ڕزگار بکەن کە بۆ مەبەستی گەشتوگوزار سەردانی ناوچەکەیان کردبوو.

زانیاریی زیاتر: هەر لە ڕاگەیێنراوەکەدا، بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی هەولێر داوا لە هاوڵاتیان و گەشتیاران دەکات کە پابەندی ڕێنماییەکان بن و لەو شوێنانەی قەدەغەکراون و مەترسیی خنکانیان لێ دەکرێت، مەلە نەکەن بۆ ئەوەی ژیانیان پارێزراو بێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ