نەتانیاهۆ: غەززە داگیر ناکەین، بەڵکو لە حەماس ئازادی دەکەین

شەیری بکە لە:
نەتانیاهۆ: غەززە داگیر ناکەین، بەڵکو لە حەماس ئازادی دەکەین

بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل. وێنە؛ AP

ئاڤا نیوز

بەرپرسانی ئیسرائیل دووپاتیدەکەنەوە پلانیان نییە غەززە داگیربکەن، بەڵکو ئامانجیان ئەوەیە لە دەست حەماس ئازادی بکەن، سەرۆکوەزیرانی ئەو وڵاتەش دەڵێت ئیدارەیەکی ئاشتیخواز لە کەرتی غەززە دادەمەزرێت.

چیرۆکی سەرەکی: ئیسرائیل دەیەوێت هێرشێکی فراوان بکاتە سەر کەرتی غەززە و دەڵێت دەیەوێت بارمتە ئیسرائیلییەکان ئازاد بکات، بەڵام لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی دژایەتی هێرشی سەربازی بۆ سەر کەرتی غەززە دەکرێت.

لێدوانی فەرمی: بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، غەززە لە چەک دادەماڵدرێت، و ئیدارەیەکی مەدەنی ئاشتیخواز دادەمەزرێت کە نە دەسەڵاتی فەڵەستینی بێت، نە حەماس، و نە هیچ ڕێکخراوێکی تیرۆرستی دیکە.

زانیاریی زیاتر: بە گوتەی نەتانیاهۆ، ئەم هەنگاوە یارمەتیدەر دەبێت بۆ ئازادکردنی بارمتە ئیسرائیلییەکان و دڵنیابوونەوە لەوەی کە غەززە لە داهاتوودا هیچ هەڕەشەیەک بۆ سەر ئیسرائیل دروست ناکات.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: