تیروپشک بۆ پێدانی ژمارە بە لیست و کاندیدەکان دەکرێت

شەیری بکە لە:
تیروپشک بۆ پێدانی ژمارە بە لیست و کاندیدەکان دەکرێت

پۆستەری دوو کاندید کە لە یەکێک لە شەقامەکانی عێراق هەڵواسراوە

ئاڤا نیوز


کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە لە ڕێگەی تیروپشکەوە ژمارە بەو لیست و هاوپەیمانیێتی و کاندیدانە دەدات کە بەشدارن لە هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق.

 

وێنە گەورەکە: بڕیارە 2025-11-11، هەڵبژاردنی خولی شەشەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەبچێت. کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراقیش لەڕێگەی تیروپشکەوە ژمارە بە هاوپەیمانێتییەکان، کاندید و لیستەکان دەدات.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: کۆمیسیۆن لە ڕاگەیێندراوێکدا داوا لە نوێنەرانی هاوپەیمانێتییەکان، حیزبەکان، کاندیدە تاکەکان، ڕێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنیی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی و میدیاکاران دەکات کاتژمێر 6ـی ئێوارەی ڕۆژی شەممە، ڕێککەوتی 9ـی ئابی 2025، لە هۆڵی "قورتوبە" لە هۆتێلی مەنسوڕ میلیا ئامادە بن.

 

لەلایەکی دیکەوە: پێشتر کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاندبوو، ڕۆژی 2025-08-10، پرۆسەیەکی فراوانی تاقیکاری بۆ ئامێرەکانی دەنگدان لە هەزار و 79 وێستگەی دەنگدان بەڕێوەدەچێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ