ئیسرائیل ڕەخنە نێودەوڵەتییەکان لەبارەی  پلانە نوێیەکەی بۆ غەززە ڕەتدەکاتەوە

شەیری بکە لە:
ئیسرائیل ڕەخنە نێودەوڵەتییەکان لەبارەی  پلانە نوێیەکەی بۆ غەززە ڕەتدەکاتەوە

ئاوارەبوونی هاووڵاتییانی کەرتی غەززە

ئاڤا نیوز

ئیسرائیل بە تووندی ڕەخنەی سەرکردەکانی جیهانی ڕەتکردەوە، دوای ئەوەی کابینەی جەنگی وڵاتەکەی پلانی کۆنترۆڵکردنەوەی شاری غەززەی پەسەند کرد.

چی ڕوودەدات: دوای ئەوەی کابینەی جەنگی ئیسرائیل بڕیاری دا هێرشەکانی بۆ سەر کەرتی غەززە فراوانتر بکات ئەمەش کاردانەوەی وڵاتانی بەدوای خۆیدا هێنا هەر یەکە لە نەتەوە یەکگرتووەکان و بەریتانیا، فەرەنسا و کەنەدا ئیدانەی پلانی لەم شێوەیە دەکەن ، هاوکات ئەڵمانیا هەناردەکردنی سەربازی بۆ ئیسرائیل ڕاگرت.

لێدوانی فەرمی: یسرائیل کاتز، وەزیری بەرگری ئیسرائیل ڕایگەیاند، ئەو وڵاتانەی ئیدانەی ئیسرائیل دەکەن و هەڕەشەی سەپاندنی سزا دەکەن  "ئیرادەی ئێمە لاواز ناکەن''.

زانیاریی زیاتر: لەبارەی پلانە نوێیەکەی وڵاتەکەیان، بەرپرسانی ئیسرائیل دووپاتیدەکەنەوە پلانیان نییە غەززە داگیربکەن، بەڵکو ئامانجیان ئەوەیە لە دەست حەماس ئازادی بکەن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: