
محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایدەگەیێنێت، ئەو گۆڕانکارییە وەزارییەی لە چوارچێوەی بەرنامەی حکومەتدا بەڵێنی دابوو، بەهۆی "ڕێگریی سیاسییەوە" نەتوانراوە بکرێت، هاوکات لەسەر دۆسیەکانی گەندەڵی دارایی و کارگێڕی چوار وەزیر ڕەوانەی دادگا کراون.
چیرۆکی سەرەکی: شەممە 9ـی ئاب، لە بەغدا محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق سەرپەرشتی کۆنفرانسی هەڵسەنگاندنی ئەدای حکومەتی کرد.
لێدوانی فەرمی: سەرۆکوەزیرانی عێراق لە میانی کۆنفرانسەکەدا گوتارێکی پێشکەش کرد و لە بەشێکی گوتارەکەی ئاماژە بە بەربەستەکان کرد یەکێک لەوانە وەک خۆی گوتی: "ئەنجامەکانی هەڵسەنگاندن دەریانخست کە شەش وەزیر هەن کە هەڵسەنگاندنەکە دەیانگرێتەوە و پێویستییان بە گۆڕانکاریی وەزاری هەیە. حکومەتی ئێمە حکومەتێکی هاوپەیمانییە و لە چەندین هێزی سیاسی پێکهاتووە، بۆ ئەوەی بچینە پەرلەمان بۆ ئەنجامدانی ئەم گۆڕانکارییە، دەبێت ئەم پرسە لەگەڵ ئەو کوتلانەدا باس بکەین کە حکومەتیان پێکهێناوە. بەداخەوە، زۆربەی هێزە سیاسییەکان ڕێگرییان لە پرۆسەی ئەنجامدانی گۆڕانکاریی وەزاری کرد. هەندێک لە هێزە سیاسییەکان جێگرەوەیان پێشکەش کرد کە ئاستیان زۆر کەمتر بوو لەوانەی هەڵسەنگاندنیان بۆ کرابوو".
ژمارەکان وادەڵێن: شەش لە وەزیرەکان حکومەت سەرۆکوەزیران ئامارەکانی هەڵسەنگاندنەکەی خستەڕوو، کە تیایدا (1135) پرۆسەی هەڵسەنگاندن بۆ بەڕێوەبەرە گشتییەکان ئەنجامدراوە و بەهۆیەوە 41 بەڕێوەبەری گشتی لەسەرکار لادراون کۆتایی بە ڕاسپاردنی 89ی دیکە هێنراوە کە بە وەکالەت کاریان دەکرد.
لەلایەکی دیکەوە: سوودانی ئاماژەی بەوەشدا، بڵاوبوونەوەی گەندەڵیی دارایی و کارگێڕی نەبوونە هۆی ئەوەی چاوەڕێی ڕێکارەکانی هەڵسەنگاندن بکرێت، بەڵکو بە ڕێکاری دەستبەجێ مامەڵەیان لەگەڵ دەکرا. بەڵگەکەش لەسەر ئەمە چوار وەزیر ڕەوانەی دادگا کران.
لەهەمان کاتدا: ئاماژەی بەوە کرد کە بۆ یەکەمجار لەدوای ساڵی 2003، لەسەر بنەمای ئەنجامی هەڵسەنگاندنەکان، پەرلەمانی عێراق ژمارەیەک بریکاری وەزیر و ڕاوێژکاری بە هەمیشەیی دامەزراندووە، کە ئەمەی بە "پێشهاتێکی مێژوویی" ناوبرد.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 46 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 48 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
14 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
16 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 46 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 48 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە






