
لۆگۆی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەری دەستەی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە هەرێمی کوردستان، تایبەت بە ئاڤا ڕایدەگەیەنێت، ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە، كۆمیسیۆن تیروپشك بۆ ژمارەی قەوارە سیاسییەكان، هاوپەیمانییەكان و كاندیدەكان دەكات، ئاڤا زانیویەتی تیروپشكەكە لە ژمارە 201ـەوە دەستپێدەكات.
وێنە گەورەکە: بڕیارە 11ـی تشرینی دووەمی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بکرێت، بۆ ئەم مەبەستە کۆمیسیۆن بەپێی خشتەی ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردن، دەستی بە جێبەجێکردنی ڕێکار و ئامادەکارییەکان کردووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانیی عێراق، 31 هاوپەیمانی، 38 قەوارەی سیاسی، 23 كاندیدی سەربەخۆ و 56 كاندیدی پێكهاتەكان تۆماركراون.
لێدوانی فەرمی: نەبەرد عومەر، بەڕێوەبەری دەستەی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە هەرێمی کوردستان، لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ ئاڤا ڕایگەیاند، تیروپشكەكە لە ژمارە (201)ـەوە دەستپێدەكات و تەنیا ژمارە "256" لە تیروپشكەكە دەرهێنراوە بەو پێیەی ژمارەكە نزیكە لە ژمارەی ماددەی 456 لە یاسای سزاكانی عێراقی و ماددەكەش پەیوەستە بە تاوانەكانی فێڵكردن و ساختەكاری و گەندەڵی، "ژمارەكە ناوبانگێكی نەشیاوی هەیە و هیچ كاندید و حیزب و لایەنێك حەزناكات ئەو ژمارەیەی بەركەوێت و لە ماوەی هەڵمەتی هەڵبژاردن، دووچاری شەرمەزاری ببێت."
زانیاریی زیاتر: نەبەرد عومەر باسی لەوەشكرد، وردبینیكردن لە ناوی كاندیدەكان لەلایەن هەردوو وەزارەتی ناوخۆی عێراق و هەرێمی كوردستان و هەردوو دەستەی دەستپاكی و وەزارەتی خوێندنی باڵا لە هەرێمی كوردستان و عێراق بەردەوامە، بە مەبەستی دڵنیابوونەوە لە ڕاستی و دروستی بڕوانامەی خوێندن و نەبوونی پاشخانی تاوانیی كاندید و نەبوونی دۆسیەی گەندەڵی و ناپاكی پێشووتر لەسەر ناوەكانیان.
لەلایەکی دیکەوە: ئەوانەی بۆ ئەركی كارمەندی سەر سندووق، فۆرمی ئەلیكترۆنییان پڕكردووەتەوە؛ سبەی یەكشەممە 10ـی ئابی 2025، دوا وادەیە بۆ گەڕاندنەوەی فۆرمەكان بۆ بنكە لاوەكییەكانی سەر بە كۆمیسیۆن و دوای ئەو وادەیە هیچ فۆرمێك وەرناگیرێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 46 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 48 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
14 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
16 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 46 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 48 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە






