شاخەوان عەبدوڵڵا وەڵامی حەلبووسی دەداتەوە

شەیری بکە لە:
شاخەوان عەبدوڵڵا وەڵامی حەلبووسی دەداتەوە

د. شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق

ئاڤا نیوز

شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لەسەر چەند پرسێکی تایبەت بە کەرکووک، وەڵامی محەممەد حەلبووسی سەرۆکی پێشووتری پەرلەمانی عێراق دەداتەوە.

چیرۆکی سەرەکی: لە سەردانی بۆ پارێزگای کەرکووک و کۆبوونەوەی لەگەڵ پێکهاتەی عەرەبی ئەو پارێزگایە، محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی حیزبی تەقەدووم و سەرۆکی پێشووتری پەرلەمانی عێراق باسی لە چەند پرسێکی تایبەت بە دۆخی کەرکووک لە ئێستا و ڕابردوو کرد، ئەمەش کاردانەوەی زۆری لێکەوتەوە.

بڵاوکراوەی فەرمی: لە بڵاوکراوەیەک، د. شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دەڵێت، دوێنێ لەشاری کەرکوک و لەیەکێک لە کۆبوونەوە جەماوەرییەکان بەرێز محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی لەکارلادراوی پەرلەمان باسی لەوە کرد کە ئەو 'نەجمەدین کەریمی' لە پۆستی پارێزگاری کەرکووک دورخستووەتەوە، هەرچەندە خوالێخوشبوو ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی بوو،  بەڵام وەکو کوردێک من وەڵامت دەدەمەوە و دەڵێم:

"جەنابت سەرۆکی پەرلەمان بوویت و سەرۆکی حزبیش بوویت نەتتوانی دیفاع لەخۆت بکەیت و لەپۆستەکەت لادرایت و دوورخرایتەوە ، چۆن دەڵێی من نەجمەدین کەریمم لاداوە، لەکاتێکدا لەو سەردەمەی خوالێخوشبو نەجمەدین کەریم پارێزگار بوو جەنابت ئاوارە بوویت لە دهۆک و تەنیا ئەندام پەرلەمانێک بوویت."

زانیاریی زیاتر: شاخەوان عەبدوڵڵا لە وەڵامەکەی بۆ حەلبووسی وتیشی، "هیوادارم لەو شارەی کە بە خوێنی پێشمەرگەو هێزەکانی تر پارێزراوە و هاوشێوەی ئەنبار نەکەوتە ژێر دەستی داعش، کاتێکی خۆش بەسەربەریت."

وەڵامی تریشم دەبێت بۆ وتەکانی دیکەت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ