حکومەتی عێراق سێ بڕیاری نوێی بۆ فرۆشتنی زەوییەکانی شارەوانی بە زێدەڕۆکاران دەرکرد
- عێراق
- 10 ئاب

کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق
ئاڤا نیوز
ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق دەنگی لەسەر هەموارکردنەوەی بڕیاری ژمارە 20ـی ساڵی 2025 دا، کە تایبەتە بە فرۆشتنی زەوییەکانی نیشتەجێبوون کە موڵکی شارەوانییەکانن بەو کەسانەی زێدەڕۆییان کردووەتە سەری.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە میانەی کۆبوونەوەکەدا، دەنگ لەسەر هەموارکردنەوەی بڕیاری فرۆشتنی زەوییەکانی نیشتەجێبوون درا کە موڵکی شارەوانییەکانن بەو کەسانەی زێدەڕۆییان کردووەتە سەری. هەموارکردنەوەکەش ڕەزامەندی لەسەر ئەم خاڵانەی خوارەوە لەخۆگرت:
٠ پێدانی نرخی فرۆشتن بە قیست بۆ ماوەی (20) ساڵ بۆ ئەو موڵکانەی کە ئەم بڕیارە دەیانگرێتەوە لە چوارچێوەی زەوییەکانی نیشتەجێبوون کە خاوەندارێتیان بۆ شارەوانییەکان دەگەڕێتەوە بەپێی جیاکردنەوەیان.
٠ هەڵوەشاندنەوەی مەرجی سوودی پێشوەختە لە کاتی فرۆشتن بە سوودمەندی بڕیارەکە.
٠ سڕینەوەی بڕی کرێی هاوشێوە لە ئەگەری داواکردن، چونکە وەک قەرزی حکومییە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەو بڕیارە هەموو ناوچەکانی عێراق و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە، بەمەش بەشێکی زۆری ئەو هاووڵاتیانەی لە کەرکووک و ناوچەکانی دیکە پێش 10ـی ئابی 2024 خانوویان بە زێدەڕۆ لەسەر زەوییەکانی شارەوانی دروست کردووە، سوودمەند دەبن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 43 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 45 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
14 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
16 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 43 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 45 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە






