
باڵەخانەی دادگای فیدراڵیی عێراق
ئاڤا نیوز
دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق، فەرمانێکی وەلائی هەڵوەشاندەوە و حکومەتی پابەند کرد بە کۆتاییهێنان بە پڕکردنەوەی سەرجەم ئەو پۆستانەی بە وەکالەت بەڕێوەدەبران.
چیرۆکی سەرەکی: دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق ئەمڕۆ یەکشەممە، 10ـی ئابی 2025، بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی فەرمانی وەلائی ژمارە 15ـی ساڵی 2023ـی دەرکرد و کۆتایی بە دۆسیەی پڕکردنەوەی پۆستەکان بە وەکالەت هێنا.
لێدوانی فەرمی: سالم حەواس، پسپۆڕی بواری یاسایی، لە لێدوانێکدا بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، بڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵی هەنگاوێکی یەکلاکەرەوەیە بۆ چەسپاندنی بنەمای سەروەریی یاسا و جیاکردنەوەی دەسەڵاتەکان. ئەم بڕیارە حکومەتی فیدراڵ پابەند دەکات بە کۆتاییهێنان بە پڕکردنەوەی پۆستەکان بە وەکالەت، چونکە ئەمە گەرەنتی شەرعییەتی ئەو کەسانە دەکات کە پۆستە جێبەجێکارییەکان بەڕێوەدەبەن و بنەمای یەکسانیی دەرفەت لە ڕێگەی دامەزراندنی یاساییەوە بەپێی دەستوور و یاسا کارپێکراوەکان بەدیدەهێنێت."
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەگوێرەی بڕیارەکە، کە دەستبەجێ جێبەجێ دەکرێت، هەموو دەسەڵاتێکی کارگێڕی و دارایی لەو بەرپرسانە وەردەگرێتەوە کە بە وەکالەت پۆستەکانیان بەڕێوەبردووە و سەرجەم دەرماڵەکانیان ڕادەگیرێت.
کاریگەریی و لێکەوتەکان: بەگوتەی سالم حەواس "جێبەجێکردنی ئەم بڕیارە بە شێوەیەکی دەستبەجێ و شەفاف، متمانەی نێوان هاووڵاتی و دامەزراوەکان بەهێز دەکات و بەشدار دەبێت لە چاکسازیی کارگێڕیی گشتیدا، پشتیوانی لە ڕێڕەوی دەوڵەت دەکات بەرەو بوونیادنانی دامەزراوەی پتەو کە لەسەر بنەمای یاسایی و دەستووریی دروست دامەزراون."
ئەمەش بزانە: ئەم دۆسیەیە یەکێکە لە کێشە کارگێڕییە گەورەکانی عێراق، کە بەپێی ئامارە نافەرمییەکان، نزیکەی 700 پۆستی باڵا لەخۆدەگرێت. هەرچەندە پێشتر پەرلەمان لە ڕێگەی یاسای بودجەوە هەوڵی چارەسەرکردنی دابوو، بەڵام بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی بە هەنگاوێکی یەکلاکەرەوەتر دادەنرێت بۆ کۆتاییهێنان بەم دیاردەیە و بەهێزکردنی متمانە بە دامەزراوەکانی دەوڵەت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 27 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 44 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل ژمارەی سەربازانی یەدەگ کەم دەکاتەوە
- جیهان
- 55 خولەک لەمەوپێش
لە مزگەوتێکی ئەندەنووسیا تەقینەوەیەک ڕووی دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
19 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
22 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 27 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 44 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل ژمارەی سەربازانی یەدەگ کەم دەکاتەوە
- جیهان
- 55 خولەک لەمەوپێش
لە مزگەوتێکی ئەندەنووسیا تەقینەوەیەک ڕووی دا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ماکرۆن داوا لە سووریا دەکات پەیوەندی بە هاوپەیمانێتیی نێودەوڵەتییەوە بکات






